riklam

ئێران هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌ت ده‌داته‌ ئه‌وروپا

جیهان 02:57 PM - 2018-06-24
.

.

ئه‌ندامێكی دانوستانكاری ئێرانی تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ مۆڵه‌ت ده‌داته‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ پێشنیاره‌كانی خۆیان بۆ مانه‌وه‌یان له‌رێكه‌وتنامه‌ ئه‌تۆمه‌یه‌كه‌ی ئێران پێشكه‌ش بكه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێ ڕێكه‌وتننامه‌كه‌.

عه‌باس عیراقچی ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری ئێران له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتیه‌كه‌ دواین بۆچونی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: پێویسته‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ پێشنیاره‌كانی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ مانه‌وه‌یان له‌ رێكه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌، ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی پێشنیاره‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو بۆ پاراستنی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌، ئه‌وا كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش به‌رنامه‌ ئه‌تۆمه‌یه‌كه‌و به‌ڵكو زیاتریش.

عیراقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ رێكه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ له‌ بارودۆخێكی ناسروشتیدایه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر بیگێرینه‌وه‌ بۆ سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاستی خۆی.

له‌ رۆژی 8 ی مانگی مایسدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌مریكا له‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ ده‌كشێته‌وه‌و به‌ خراپترین ڕێكه‌وتنامه‌ش ناوزه‌ندی كرد.

PUKmedia و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه‌RT:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket