سووده‌كانی یۆگا بۆ منداڵان
هەمەرەنگ 02:48 PM - 2018-06-24.
یۆگـا وه‌رزشێكی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه، مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش ئێستا، به تایبه‌تیش له وڵاتی هیندستان، وه‌كو رێوڕه‌سمێكی ئایینی باو و بڵاوبوو.
وشه‌ی (یۆگـا) له (زمانی سه‌نسكریتی) یه‌وه وه‌رگیراوه، كه زمانی كۆنی هیـند بوو.
له ئه‌مڕۆشدا وه‌رزشی یۆگـا رۆژ له دوای رۆژ له جیهاندا ته‌شنه ده‌كات، هه‌وسداران و هه‌وادارانی له زۆربووندان، سوود و گرنگی زیاتری ئاشكراده‌كه‌ن، راهێنان و داهێنانی تازه ده‌خه‌نه سه‌ری. له شاره‌كانی كوردستانی ئێمه‌شدا وه‌رزشكه‌ران و حه‌زلێكه‌رانی یۆگـا له زۆربووندان، كۆمه‌ڵه‌ی یۆگـا و چه‌ندین گـروپی تری ئه‌م وه‌رزشه هه‌ن.
یۆگـا جۆر و شێواز و راهێنانه‌كانی زۆرن، له ئاسانه‌وه بۆ قورس ده‌ستپێده‌كات، گه‌وره و منداڵان حه‌زیان لێی هه‌یه و به تاك و به كۆمه‌ڵ ده‌یكه‌ن.
یۆگـای منـداڵان، بریتییه له كۆمه‌ڵێك مه‌شق و راهێـنانی سووك و ئاسان، كه له‌گه‌ڵ توانای جه‌سته‌ی منداڵاندا گونجاو و له‌بارن بۆ تێكه‌ڵبوونی رووح و هۆش و جه‌سته‌یان و به دیهێنانی گونجـانی ناوه‌كی خـودی منـداڵان.. سه‌ره‌ڕای سوودی زۆری جه‌سته‌یی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی، منـداڵان وه‌كو یارییه‌كی خۆش وه‌رزشی یۆگـ ده‌كه‌ن و خـۆشی و شادییه‌كی زۆریان پێده‌به‌خشێت.
سووده‌كانی یۆگا بۆ مندان:
سووده‌كـانی یۆگـا بۆ منـداڵان زۆرن، به كـورتی له‌م خـاڵانی خـواره‌وه‌دا، گـرنگترینی ئه‌وسوودانه باس ده‌كه‌یـن:
1ـ یۆگـا یه‌كێكه له‌و وه‌رزشانه‌ی كه پشت به هێمنی و ئارامی ده‌به‌ستێت. كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه منـداڵان زیاتر له زمـانی جـه‌سته و هـۆشی خۆیان بگه‌ن، له ڕیـی وه‌رزشی یۆگـاوه فێری هیمنی و ئارامی و ئاسووده‌یی ده‌بن. له رووداو و كاره‌ساته‌كـاندا، زیاتر له‌سه‌رخـۆن و ئـارامگـرن و نه‌رمـڕه‌وییان پێوه دیـاره.
2ـ یۆگـا ماسوولكه‌كان خاوده‌كاته‌وه، رێگری له خه‌وزڕان ده‌كات و یارمه‌تی منداڵان ده‌دات كه باشتر بنوون، زۆر له لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی سووده‌كانی یۆگا بۆ منداڵان، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كـردوون، كه منـداڵانی خـوار ته‌مـه‌ن ده ساڵان، ناتـوانن به شێوه‌یه‌كی گونجاو و پێویست بوه‌ستن، به‌ڵام گه‌ر هه‌نـدێ له راهێنانه‌كانی یۆگـا بكه‌ن، ده‌بنه هۆكارێكی گـرنگ بۆ پشـوودان و باشـتر نووستن.
3ـ یۆگـا یارمه‌تی رێكخستنی هه‌ناسه ده‌دات، به تایبه‌تیش ئه‌و منـداڵانی كه تووشبووی هه‌ناسه‌ته‌نگی (ره‌بـۆ) بوونه. له زۆربه‌ی فـشاره ده‌روونییه‌كـانیش رزگـاریان ده‌بێت. رێـز له خـۆیان ده‌گرن و له‌گه‌ڵ خـودی خۆیانـدا به ئـارامی و ئاشـتی ده‌ژیـن.
4ـ زۆر له لێكۆڵینه‌وه‌كـان، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كـردوون، كه یۆگـا یـارمه‌تی ئه‌و منـداڵانه ده‌دات، كه زۆر جوڵه و بزێو و بێئۆقره‌ن و ناوریـان، له رێی وه‌رزشی یۆگاوی رێك وپێكه‌وه، ئاسانه كه به‌سه‌ر ئه‌م كێشه نه‌رییانـه‌دا سه‌ربكه‌ون.
5ـ یۆگا یارمه‌تی خاوبوونه‌وه و حه‌سانه‌وه‌ی له‌شی منداڵان ده‌دات و ده‌روون ومێشكیان هـێورده‌كاته‌وه. ئازار جه‌سته‌ش كه‌متر ده‌كاته‌وه. یۆگـا یارمه‌تی منـداڵانی نه‌خۆش ده‌دات كه خێراتر له نه‌خۆشییه درێژخـایه‌نه جه‌سـته‌یی و ده‌روونییه‌كـانیان چـاك ببـنه‌وه. یۆگـا چاره‌سه‌رێكی ته‌واوكه‌ری چـاره‌سه‌ره‌كـانه. ئه‌و منـداڵانی كه وه‌رزشی یۆگـا بكه‌ن، كه‌متر تووشـی نه‌خۆشییه مه‌تـرسیداركان ده‌بن، چونكه یۆگـا هـێزی به‌رگـریی له‌ش چالاكـتر ده‌كات. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ئـازاری ئه‌ژنـۆ و پشـت و پێیه‌كان ده‌كـات.
6ـ یۆگـا دڵ و ده‌روونی منـداڵان خـاوێن ده‌كـات، له بیر و نیـازی خـراپ و له خه‌یـاڵی ناپه‌سه‌ند و له به‌دكـاری و له چكوسی (ئیره‌یی) دووریـان ده‌خـاته‌وه.. ده‌تـوانن به رووحێكی وه‌رزشی و هاوڕێتی و لێبووردن له‌گه‌ڵ منداڵانی تردا بگونجێن و هه‌ڵبكه‌ن.
7ـ به‌شێكی زۆر له منـداڵانی بچووك، یۆگـا به یارییه‌كی خۆش ده‌زانـن، پێكه‌وه جۆره یۆگـایه‌كی ئاسان ده‌كه‌ن. شادییان پێده‌به‌خشێت و خـۆشی لێوه‌رده‌گـرن.
8ـ به لێكۆڵینه‌وه ئه‌وه سه‌لمێنراوه، كه یۆگـا روانین و سه‌رنجی منداڵان تیژتر ده‌كات، فـێری ئه‌وه‌یان ده‌كات كه به وریایی و به وردی سه‌رنـج بـده‌ن، تا به سه‌ركه‌وتـوویی راهێنانه‌كـان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و منـداڵانی وه‌رزشی یۆگـا بكه‌ن، وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه هۆشیارن و توانایه‌كی باشیان هه‌یه، له خوێندنـدا سه‌رنج وردتـرن له منـداڵانی تر. له تاقیكردنه‌وه‌كانی وانه‌كانیشدا، بـڕوا و متمانـه‌یه‌كی زیاتـریان به سه‌ركه‌وتن و به ده‌رچـوونی خۆیان هـه‌یه.
9ـ یۆگـا وه‌رزشێكی ململانێ و كێبڕكێ نییه، له پێناوی بردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات و ده‌سكه‌وتدا نییه. قـه‌واره و قه‌ڵافـه‌ت و كێش و شێوه‌ی جه‌سته‌ی منداڵانیش مه‌رج و گرنگ نییه، هه‌موو منداڵێك به پێی حه‌ز و كێش و توانای خۆی ده‌توانێت یۆگـا بكات.
10ـ یۆگـا وزه و گـوڕ و تینێكی زیاتر به منداڵان ده‌به‌خشێت.. كێشی زۆر داده‌گرێت و كه‌متری ده‌كاته‌وه.. منداڵانیش له دڵه‌ڕاوكێ و مشه‌وه‌شی و خه‌مۆكی و گۆشه‌گیری و له گرژی و له په‌ستی و هه‌ڵچوون و رق و كینه و توندوتیژی و خۆپه‌رستی و شه‌ڕانگێزی دوور ده‌خاته‌وه. ده‌تـوانن كۆنترۆڵی خویان بكه‌ن.. به زمـانی گـوڵ یه‌كتری بـدوێنن.
11ـ یۆگـا گه‌شـبینی و هـیواخوازی و دڵـخۆشی و شـادی و رووگـه‌شی به منـداڵان ده‌به‌خشێت. وایان لێده‌كات كه چـێژی زیاتر له جوانییه‌كـان وه‌ربگرن و ژیـانیان لا شێرینتر بێت و له ژیـانێكی خـۆشتر و له داهـاتوویه‌كی باشـتر و گه‌شـتر بـڕوانن.
12ـ سوودێكی گرنگی تری یۆگـا بۆ منـداڵان، هۆش و هـزر و خه‌یاڵی منداڵان فراونتر ده‌كـات، واشـیان لێده‌كـات كه هـه‌میشه نوێخـوازبن و هـه‌رده‌میش بـیر له داهێـنان و له دۆزینه‌وه و له پێشـكه‌وتن بكه‌نـه‌وه.
13ـ یۆگـا هاوسه‌نگی و گونجـان له نێوان جه‌سته و هـۆش و ده‌روون و سـۆزداریدا پێكده‌هێنێت، منـداڵان له هـه‌ڵه‌شه‌یی دوور ده‌خـاته‌وه، به په‌له ره‌فـتار ناكه‌ن و به بێ بیركـردنه‌وه‌ش بڕیار ناده‌ن.. به شێوه‌یه‌كی لـۆژیكیش بڕیار ده‌ده‌ن و به دروستیش گۆزارشت و كار و ره‌فتار ده‌كه‌ن.
PUKmedia ره‌زا شوان / نـه‌رویج
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26