riklam

دراوسێی بێزاركه‌ر كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر عه‌قڵ جێده‌هێڵێت

هەمەرەنگ 02:47 PM - 2018-06-24
.

.

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی باشوری دانیمارك له‌ كۆبنهاگن ئاشكرای ده‌كات كه‌ نیشته‌جێ بوون له‌ نزیك دراوسێی بێزاركه‌ر ئه‌گه‌ری توش بوون به‌ نه‌خۆشیه‌ عاقڵیه‌كان زیاد ده‌كات.

توێژه‌ره‌وانی زانكۆكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژاوه‌ژاو كه‌ له‌ ماڵه‌ دراوسێكانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌ عاقڵیه‌كان زیاتر ده‌كات.

هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی دراوسێی خراپیان هه‌یه‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ زیان به‌ زانیاریه‌ گشتیه‌كانیان ده‌گات به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی داوسێی باش و ئارامیان هه‌یه‌، توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خه‌ن كه‌ دراوسێی خراپ دوو هێنده‌ دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی زیاد ده‌كات.

تویژینه‌وه‌كه‌ پشتی به‌ 7 هه‌زار كه‌س به‌ستووه‌ كه‌ زۆرینه‌یان له‌ نهۆمه‌ به‌رزه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكراوه‌  تا چه‌ند ئاسوده‌یت و هه‌ست به‌ ئارامی ده‌كه‌ن؟

له‌ وه‌ڵامدا له‌ %40 یان وتویانه‌ به‌هۆی ده‌مه‌بۆڵه‌ و موناقه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێكانیان  هه‌ست به‌ بێزاری ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ %10ی ئه‌م كه‌سانه‌ به‌هۆی ده‌مه‌بۆڵه‌وه‌ شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ دراوسێكانیان كردووه‌.

PUKmedia گۆران قادر

سه‌رچاوه‌:sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket