riklam

سه‌رۆك كۆمار: ژاپۆن به‌شداری بكات له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق

عیراق 02:37 PM - 2018-06-24
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 24-6-2018، دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازییكرد له‌ فۆمیۆ ئیوای باڵیۆزی ژاپۆن له‌ عیراق كه‌ به‌بۆنه‌ی كۆتایی ئه‌ركه‌كانی سه‌ردانی كردبوو.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك مه‌عسوم ستایشی رۆڵی تایبه‌تی ئیوای كرد له‌ په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردو گه‌ل و وڵاتدا و داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كرد له‌ ئه‌ركه‌كانی داهاتویدا، بایه‌خدانی عیراقیشی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ فراوانكردن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی هاریكاریی نێوان عیراق و ژاپۆن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌ تایبه‌تی له‌ بواری وه‌به‌رهێنان و ئه‌كادیمییدا، ئاماژه‌یشیكرد بۆ پته‌وی هاریكاریی بازرگانیی و ئابوریدا.

له‌ دیداره‌كه‌دا ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ به‌رز نرخێنرا كه‌ به‌دی هاتون له‌ په‌یوه‌ندیی دوقۆڵیی هه‌ردو وڵات له‌م ساڵانه‌ی دوایی و رێوشوێنی فراوانكردنی به‌شداریی ژاپۆن له‌ پلانه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابورییدا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket