riklam

دوو كه‌س به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 02:09 PM - 2018-06-24
.

.

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین له‌ هه‌ردوو بازگه‌ی گڵه‌زه‌رده‌ و زه‌ڵێ دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌  چه‌ندین جۆر  مادده‌ی هۆشبه‌ری ترسناكیان پێ بووه‌ .

محه‌مه‌د فازل وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین و دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد له‌لایه‌ن به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ له‌ (بازگه‌ی گڵه‌زه‌رد) كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد به‌ چوار جۆر مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ كه‌ بڕ و جۆره‌كه‌یان بریتین له‌ :
1-( 580 گرام تلیاك)

2- (120 گرام حشیش)

3- ( 45 گرام هێرۆین)

4- ( 95 گرام شیشه‌)

دوای ده‌ستگیر كردنی له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕانیه‌ به‌پێی (مادده‌ی 14 مخدرات ) ڕاگیراوه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

وتیشی: له‌ چالاكیه‌كی دیكه‌ دا هێزه‌كانمان له‌ یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ (بنكه‌ی ئاسایشی  زه‌ڵێ ) كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی و دانیشتووی هه‌ولێریان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕی ( 200 ) گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه‌ و ویستبووی كه‌ بیهێنێته‌ ناو هه‌رێم و بازرگانی پێوه‌ بكات.

دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پشده‌ر  به‌ پێی مادده‌ی(  ۱٤)مخدرات ڕاگیراوه‌ و له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌ی.

PUKmedia هه‌ردی ـ ڕانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket