riklam

كوردستانی نوێ (مێژوو لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات) نمایشده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:24 PM - 2018-06-24
.

.

بۆ شادكردنی رۆڵی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ عادل موراد و عه‌بدول ره‌زاق فه‌یلی ساڵۆنی كوردستانی نوێ فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری به‌ ناوی ( مێژوو لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ) نمایشكرد، كه‌ له‌ فلیمه‌كه‌دا چوار له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و چه‌ند تێكۆشه‌رێكی قۆناغی دامه‌زراند تا ده‌ستپێكی شۆڕش قسه‌یان تێدا كرد.

مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی فیلمه‌ دۆكیۆمێنتاریه‌كه‌ سه‌عات 10 و 30 ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد و به‌ ئاماده‌بونی نوسه‌ران و ئه‌دیبان و رۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن فیلمه‌كه‌ نمایشكراو دواتر سه‌رنج و رای ئاماده‌بون خرایه‌ روو.

فیلمه‌كه‌ سه‌ره‌تاكانی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له‌ ساڵی 2003 به‌رهه‌م هاتوه‌و مه‌كته‌بی بیرو هۆشیاری له‌باره‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هه‌ڵگرساندنه‌وه‌ی شۆاش له‌ 1975 بۆ 1976 .

6.jpg

له‌ میانه‌ی فیلمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ده‌ستی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و چه‌ند تێكۆشه‌رێكی دیكه‌ی یه‌كێتی قسه‌ی تێدا ده‌كه‌ن و واقیعی دامه‌زراندن و خه‌باتی بیه‌كێتی ده‌خه‌نه‌روو.

ئه‌م فیلمه‌ له‌لایه‌ن فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وه‌د لێپرسراوی ئه‌و كاتی مه‌كته‌بی بیرو هۆشیاری سه‌رپه‌رشتی گشتی كراوه‌و سیناریۆی ستران عه‌بدوڵڵایه‌و خویندنه‌وه‌ی باست حه‌مه‌ غه‌ریب و موزیكی ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و ئه‌لبێرت عیسا و كامێرای چاوپێكه‌وتنه‌كان كاروخ ته‌ها و مۆنتاژ ئازاد عه‌زیز و ده‌هێنانی گۆران عه‌لی كه‌ریمه‌ .

PUKmedia تایبه‌ت
فۆتۆ/ حه‌مه‌ عومه‌ر

6 (2).jpg

7 (2).jpg

6 (3).jpg

0.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket