riklam

كاتی شۆفێریكردنی ژنان له‌سعودیه‌ دیاریكرا

ژنان‌ 12:12 PM - 2018-06-24
.

.

بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی سعودیه‌ بۆ ڕێگه‌پێدان به‌ژنان بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێری بكه‌ن كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌ ئه‌مڕۆوه‌ 24-6-2018 ژنانی سعودیه‌ ده‌توانن شۆفێری بكه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا سعودیه‌ یه‌كه‌مین وڵات بوو كه‌ ژنان بۆیان نه‌بوو شۆفێری بكه‌ن.

تۆڕی هه‌واڵی ئه‌لعه‌ریبیه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ئه‌مڕۆوه‌ ژنانی سعودیه‌ ئازادن له‌وه‌ی كه‌ شۆفێری بكه‌ن و مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ربگرن.

سه‌رچاوه‌كه‌ بڵاویشیكردووه‌ له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا نزیكه‌ی دوو هه‌زار ژن مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌رده‌گرن.

حكومه‌تی سعودیه‌ ده‌یه‌وێت زه‌مینه‌ بۆ ئازادی و به‌شداریكردنی ژنان له‌چالاكییه‌ مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیادتر بكات، هه‌ربۆیه‌ ڕێگه‌یدا به‌ ژنان شۆفێری بكه‌ن و له‌مه‌ودوا ژنان ده‌توانن سه‌ردانی یاریگاكان بكه‌ن بۆ بینینی یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان.

PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket