riklam

خاتمی: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ئێرانه‌

جیهان 12:00 PM - 2018-06-24
.

.

سه‌رۆك كۆماری پێشووتری ئێران ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی گفتوگۆی بێمه‌رج له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات و ئه‌و جۆره‌ له‌ گفتوگۆكردنه‌ پێشێلكردنی كه‌رامه‌ت و سه‌روه‌ری ئێرانه‌.

ئه‌م قسه‌ی سه‌ید محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆماری پێشووتری ئێران له‌كاتێكدا دێت كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی سیاسی ئێران دوایان له‌ حكومه‌ت و به‌رپرسانی ئێرانی كردبوو كه‌ تاران به‌بێ مه‌رج له‌ گه‌ڵ ئه‌مریكا گفتوگۆ بكات.

سه‌ید محه‌مه‌د خاتمی ڕه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ ئێران به‌بێمه‌رج گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات و ڕایگه‌یاند: چۆن ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌ زمانی نه‌یارانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و سووكایه‌تی به‌ ئێران ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ وه‌لانانی داب و نه‌ریتی دیپلۆماتێك و گفتوگۆی بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تی ئێران پێشێل بكرێت و ئه‌و جۆره‌ كردارانه‌ هیچ سوودێكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ئێران نییه‌.

جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران پێشنیاری گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ئه‌و پێشنیاره‌ خیانه‌ته‌ ده‌بێت بڵێم زه‌مینه‌یه‌كه‌ بۆ سازش له‌گه‌ڵ دوژمنان.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket