riklam

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: ئێمه‌ له‌زیندان ده‌نگی خۆمان دا

کوردستان 10:37 AM - 2018-06-24
.

.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان( هه‌ده‌په‌) له‌ گرتووخانه‌ی ئیدیرنا ده‌نگیدا.

كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌زیندان ده‌نگی خۆمان دا ئێوه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌نگ بده‌ن بۆ ئاشتی و دیموكراسی.
وتیشی: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دڵخۆشكه‌ر ده‌بن.

پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ 24-6-2018 له‌ سه‌رتاسه‌ری توركیا ده‌ستیپێكرد و شه‌ش كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری كێبركێ ده‌كه‌ن و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لانه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان 10 ملیۆن و 131 هه‌زار و 239 هاووڵاتی كورد له‌ توركیا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket