riklam

هاتنی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی 40% زیادی كردووه‌

کوردستان 10:03 AM - 2018-06-24
.

.

له‌ڕۆژانی جه‌ژندا 255 هه‌زار گه‌شتیار هاتۆنه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان و هاتنی گه‌شتیاران بۆ سلێمانیش 40% زیادی كردووه‌.

له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا ( واته‌ له‌ 12/6 تاكو 21/6/2018) زیاتر 255 هه‌زار گه‌شتیار هاتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردو له‌ هه‌مان كات كه‌ 243 هه‌زار گه‌شتیار بوو به‌ رێژه‌ی 5% زیادی كردوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ گه‌شتیاری ناوخۆی كه‌ ده‌كرێ بڵیین نیوه‌ی گه‌شتیاری ده‌ره‌وه‌ بووه‌ و هه‌ژمار نه‌كراوه‌. مه‌زنده‌ دكرێ داهاتی گه‌شتیاری له‌و 10 ڕۆژه‌ زیاتر له‌ 70ملیار دینار داهات بێت بۆ ناو بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. له‌ 91% گه‌شتیارانیش له‌ شاره‌كانی خواروناوه‌راستی عیراق هاتبوون. پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم زۆرترین گه‌شتیاری بۆ چووه‌، به‌ڵام شاری هه‌ولێر ژماره‌ی گه‌شتیارانی كه‌م كردوه‌،  ژماره‌ی گه‌شتیاری ئێرانیش له‌ 25% كه‌می كردوه‌.  هۆكاری كه‌مكردنی گه‌شتیار بۆ هه‌ولێر بۆ نه‌كردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ولێر كه‌ركوك له‌ پردێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌مبوونی گه‌شتیاری ئێرانیش بۆ زیادكردنی رسومات له‌ لایه‌ن ئێران له‌سه‌ر هاوڵاتیانی له‌ كاتی گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

عه‌لی ره‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری هاتنی گه‌شتیارانی بۆ رۆژانی جه‌ژن ئاشكراكردو رایگه‌یاند: له‌ رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تا 21ی مانگ، 139 هه‌زارو 721 گه‌شتیار روویان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی كردوه‌، له‌كاتێكدا ساڵی 2017، له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بووه‌ ژماره‌ گه‌شتیارن 96 هه‌زارو 936 كه‌س بووه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵه‌ رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ سنوری سلێمانی 40% زیادیكردوه‌و 85%ی گه‌شتیارانیش له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقه‌وه‌ هاتوون، هه‌روه‌ها له‌ رۆژانی جه‌ژندا ته‌واوی هۆتێل و مۆتێله‌ گه‌شتیارییه‌كانیش پڕبوون له‌گه‌شتیار.

وتیشی: زیادبوونی رێژه‌ی گه‌شتیاران بۆ سه‌قامگیری ئاسایش و ئارامی سلێمانی و خۆی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌سنوری سلێمانیدا 961 شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه‌و مۆڵه‌تی ره‌سمیان پێدراوه‌.

 سه‌رچاوه‌ی زانیاری و ئاماره‌كانیش له‌ بازگه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان و خاڵه‌ سنوریه‌كان وه‌رده‌گیرێت  ئاسایشی( هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، گه‌رمیان) و  فڕۆكه‌خانه‌ی ( هه‌ولێر ، سلێمانی ) و خاڵه‌ سنووریه‌كانی ( ئیبراهیم خه‌لیل، حاجی ئۆمه‌ران ، پاشماخ، په‌روێزخان ) ده‌كه‌ین كه‌ به‌رده‌وام هاوكارن.

گه‌شتیار كێیه‌؟

 ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی خراونه‌ته‌ ناو ئاماره‌كه‌ كێن؟ به‌ پێی پێناسه‌ی رێكخراوی گه‌شتوگوزاری جیهانی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان  گه‌شتیار بریتیه‌: ( گه‌شتیار ئه‌و سه‌ردانیكه‌ره‌یه‌ كه‌ گه‌شت ده‌كات بۆجێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ژینگه‌ی راهاتووی خۆی بۆ ماوه‌ی كه‌متر له‌ یه‌ك ساڵ و مانه‌وه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك شه‌و بۆهه‌ر مه‌به‌ستێك بێت جگه‌ له‌ كاركردن له‌لای قه‌واره‌یه‌كی نیشته‌جێ له‌ شوێنی مه‌به‌ستی گه‌شته‌كه‌).

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket