riklam

هاوپه‌یمانی سائیرون و نه‌سڕ راگه‌یه‌ندرا

عیراق 09:54 AM - 2018-06-24
.

.

حه‌یده‌ر عه‌بادی و موقته‌دا سه‌در هاوپه‌یمانی سائیرون و نه‌سر_یان پێكهێنا.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی به‌ره‌ی نه‌سڕ، موقته‌دا سه‌در وتی: بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق و رێككه‌وتن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی عیراق و پێكهێنانی حكومه‌تێكی تۆكمه‌ كه‌ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان بكات له‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌دوای رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك هاوپه‌یمانی سائیرون و نه‌سر_ مان پێكهێنا.

بنه‌مای هاوپه‌یمانی سائیرون و نه‌سڕ له‌ هه‌شت خاڵ پێكهاتووه‌ كه‌ بریتین له‌:

1_ بانگه‌شه‌كردن بۆ هاوپه‌یمانیه‌ك كه‌ تائیفه‌گه‌ری و ئه‌تنیكی تێبپه‌ڕێنێت و هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق له‌خۆبگرێت.

2_ به‌رده‌وام بون له‌ روبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌رخستنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران له‌ كایه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت و به‌به‌ڵگه‌ سه‌لماندنی گه‌نده‌ڵیه‌كانیان و راده‌ستكردنیان بۆ دادگای عیراقی .

3_ پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات له‌ خاوه‌ن تواناكان، دوور له‌ پشككاری به‌رته‌سك.

4_ پشتگیری كردن و به‌هێزكردنی هێزه‌ عیراقیه‌كان و پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و راگرتنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی شكۆی ئه‌و هێزانه‌.

5_ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی بۆ دۆخی ئابوری عیراق له‌هه‌موو كایه‌كاندا.

6_ هه‌وڵدان بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی عیراق و رێگریكردن له‌ ده‌ستخستنه‌ كاروباری ده‌وڵه‌ته‌وه‌.

7_ پشتیوانی كردنی سیستمی دادوه‌ری عیراق و كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی.

8_ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاك و گه‌لی عیراق و دوپاتكردنه‌وه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات.


PUKmedia تایبه‌ت 





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket