riklam

هه‌ده‌په‌ زۆرترین ژنی بۆ په‌رله‌مان كاندید كردووه‌

کوردستان 09:40 AM - 2018-06-24
.

.

له‌هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا، پارتی دیموكراتی گه‌لان( هه‌ده‌په‌) زۆرترین ژنی بۆ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كاندید كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا 977 ژن خۆیان كاندید كردووه‌ كه‌ زۆرترین پشك به‌ر پارتی دیموكراتی گه‌لان ( هه‌ده‌په‌) ده‌كه‌وێت كه‌ 19 ژنی له‌سه‌رتاسه‌ری  ئه‌و وڵاته‌ بۆ په‌رله‌مان كاندید كردووه‌.

له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا 4868 كاندید بۆ به‌ده‌ستهێنانی 600 كورسی په‌رله‌مان كێبڕكێ ده‌كه‌ن.

سێ هه‌زار و 823 پیاو خۆیان بۆ په‌رله‌مانی توركیا كاندید كردووه‌.

شه‌ش كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا كاندید كردووه‌ و هه‌شت پارتی سیاسی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket