riklam

وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌ چێشتخانه‌یه‌ك ده‌رده‌كرێت

هەمەرەنگ 09:10 AM - 2018-06-24
.

.

وته‌بێژی كۆشكی سپی ئاشكرایكرد كه‌ ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه‌ كه‌ له‌چێشتخانه‌یه‌ك نان بخوات و ده‌ریان كردووه‌.

سارا هاكبی ساندرز وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا له‌لاپه‌ڕه‌ی تویته‌ری خۆیدا نووسیویه‌تی: له‌شاری لگزینگتۆن له‌ ڤیرجینیا سه‌ردانی چێشتخانه‌یه‌كی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نان بخوات، به‌ڵام خاوه‌نی چێشتخانه‌ پێی وتووه‌ ده‌بێت له‌ چێشتخانه‌كه‌ی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئیداره‌ی تره‌مپ دایه‌ و كار له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات.

سارا وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خاوه‌ن چێشتخانه‌كه‌ ڕێگه‌ی پێنه‌دا ئه‌ویش پابه‌ند قسه‌ی كابرا بووه‌ و شوێنه‌كه‌ی چۆڵكردووه‌.

وته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وشكردووه‌ كه‌ ئه‌و چێشتخانه‌یه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی كوێستانی له‌ داوێنی زه‌نجیر چیاكانی شنندوا كه‌ شوێنێكی گه‌شتیارییه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ و له‌ كۆشكی سپییه‌وه‌ سێ سه‌عات دووره‌.

PUKmedia و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

40 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket