riklam

هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا ده‌ستیپێكرد

جیهان 08:45 AM - 2018-06-24
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ 24 -6-2018 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا له‌81 پارێزگای ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكرد.

به‌پێی ئاماره‌كان 8 پارتی سیاسی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن و شه‌ش كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ركابه‌رێتی یه‌كتر ده‌كه‌ن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ 400 چاودێری بیانی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و 635 ڕۆژنامه‌ نووس له‌ 34 وڵاتی جیهان ڕوماڵی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان 531 هه‌زار پۆلیس ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌پارێزن و 4 هه‌زار و 800 كاندید ڕكابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 600 كورسی په‌رله‌مان.
سێ ملیۆن ده‌نگده‌ر بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ده‌نگده‌ن و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نزیكه‌ی 60 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و 180 هه‌زار و 190 بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌نگده‌ران دابینكراوه‌.

67 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه‌ و 50% ده‌نگده‌ران له‌ ڕه‌گه‌زی مێن.

به‌پێی زانیارییه‌كان ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی كورد له‌وڵاته‌ 10 ملیۆن و 131 هه‌زار و 239 كه‌سه‌.  

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket