ئـه‌مڕۆ لـه مـێژوودا
جیهان 08:34 AM - 2018-06-24.
رووداوه‌كان:
109: ئیمبراتۆری رۆمانی (تراجان) جۆگه‌ی (تراجان)ی دروستكرد، كه جۆگه‌یه‌كه دروستكرا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاو له ده‌ریاچه‌ی براچیانوی باكوری خۆرئاوای رۆما.
1340: شه‌رِی هویس له نێوان فه‌ره‌نسه و به‌ریتانیا.
1374: ئوسكوتله‌ندیه‌كان هه‌ره‌سیان به ئینگلیزه‌كان هێنا له شه‌رِی بانوكیبرن و سه‌ربه‌خۆیی ئوسكوتله‌نده‌یان راگه‌یاند.
1497: جون كابوت له دوورگه‌ی نیوفاونلاندی كه‌نه‌دی دابه‌زی، تا ببێت به یه‌كه‌مین دۆزه‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپی دوای فایكنج.
1529: مۆركردنی په‌یماننامه‌ی ئاشتی بۆ كۆتایی هاتنی جه‌نگی ئه‌هلی له سویسرا.
1717: دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین مه‌حفه‌لی ماسۆنی له له‌نده‌ن.
1839: جه‌نگی (نه‌سیب) له نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و والی میسر محه‌مه‌د عه‌لی پاشا كه به شكستی عوسمانیه‌كان ته‌واوبوو و ده‌رگای كرده‌وه له به‌رده‌م ئیبراهیم پاشا بۆ گه‌شتن به پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌داخولی ئه‌وروپا نه‌بوایه.
1859: شه‌رِی (سولفرینو) له نێوان فه‌ره‌نسه و نه‌مسا كه هۆكاری راسته‌وخۆ بوو بۆ دامه‌زراندنی خاچی سوور له‌سه‌ر ده‌ستی (جان هنری دونانت)ی سویسری.
1910: یابان هێرشی كرده سه‌ر كۆریا.
1932: سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌ستور له تایله‌ند.
1957: دروستكردنی یاریگای نوكامب له ئیسپانیا.
1963: زنجبار ئۆتۆنۆمی به‌ده‌ست ده‌هێنێت له ژێر وه‌سایه‌ی ئینگلیزی.
1966: مسته‌فا بارزانی به سه‌رۆكایه‌تیكردنی شاندێكی پارتی كه پێكهاتبوون له (حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم، عه‌لی عه‌بدوڵا، نافیز جه‌لال، ساڵح یوسفی) سه‌ردانی به‌غدادیان كرد و له لایه‌ن عه‌بدولره‌حمان محه‌مه‌د عارفه‌وه سه‌ركۆماری عێراقی ئه‌وكاته پێشوازیان لێكرا.
1976: یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی ڤیه‌تنام.
1977: هه‌ڵبژاردنی (حه‌سه‌ن جولید) به سه‌ركۆماری جیبۆتی كه یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بوو.
1978: تیرۆركردنی سه‌رۆكی كۆماری یه‌مه‌نی (ئه‌حمه‌د حسێن غه‌شمی) له رێگای نامه‌یه‌كه‌وه كه بۆمبرِێژكرابوو له لایه‌ن سه‌رۆكی كۆماری یه‌مه‌نی دیموكراتی میللی بۆی نێردرابوو.
1983: كۆتایی په‌یوه‌ندی نێوان سوریا و رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی.
1985: گه‌ستی ئاسمانی دیسكێڤه‌ری به‌ره‌و ئاسمان كه‌وته‌رِێ كه ئه‌میر سوڵتانی كورِی سه‌لمان یه‌كێك بوو له سه‌رنشینانی.
1992: گه‌رِانه‌وه‌ی حیزبی كاری ئیسلامی بۆ ده‌سه‌ڵات.
1993: كورده‌كانی باكوری كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه و دامه‌زراوه توركه‌كان له ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیا.
2002: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له بازارِی (ده‌وه‌ن)ی شاری هه‌ڵه‌بجه كه ته‌نها زیانی چه‌ند دوكانێكی لێكه‌وته‌وه.
2004: له ئاكامی زینجیره‌یه‌ك كاری تیرۆریستی له به‌غداد و موسڵ و به‌عقوبه و رومادی 100 كه‌س كوژران و 250 كه‌سیش برینداربوون.
2007: له 61 هه‌مین دانیشتنی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق حوكمی كۆتایی 6 له تاوانبارانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال راگه‌یه‌نرا و دادگا حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له تاوانباران (عه‌لی حه‌سه‌نه مه‌جید و سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د و حسێن ره‌شید تكریتی) دا سه‌پاند و هه‌ریه‌ك له تاوانباران (فه‌رحان موتله‌گ جه‌بوری و سابیر عه‌بدولعه‌زیز دوری) به زیندانی هه‌تاهه‌تایی حوكمدران و (تاهیر تۆفیق عانی) یش به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تی ئازادكرا.
2010: ژنه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ئوسترالی (جۆلیا گیرالد) بوو به سه‌ره‌ك وه‌زیران دوای لابردنی سه‌ره‌ك وه‌زیران (كیفین رود) له پۆسته‌كه‌ی له هه‌وڵێكی حیزبی كرێكارانی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ دووركه‌وتنه‌وه له شكستی هه‌ڵبژاردنی گشتی و به‌و شێوه‌یه گیرالد بوو به یه‌كه‌مین ئافره‌ت كه پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئوسترالیا بگرێته ده‌ست.
2012: لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی میسری سه‌ركه‌وتنی پاڵێوراو (محه‌مه‌د مورسی) راگه‌یاند به سه‌رۆكی وڵات، و بوو به یه‌كه‌مین سه‌رۆك دوای شۆرِشی 25ی ینایه‌ر.
له‌دایكبوون:
1753: ولیام هال، حاكمی هه‌رێمی میشیگان (ویلایه‌تی میشیگانی ئێستا) و براگادیر جه‌نه‌رِاڵ له سوپای ئه‌مریكی.
1850: لۆرد هربرت كچنه‌ر، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی به‌ریتانی.
1883: فیكتۆر هس، زانای فیزیای نه‌مساوی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1936ز.
1888: گیریت ریتفیلد، ئه‌ندازیاری ته‌لارساز و دیزاینه‌ری هۆڵه‌ندی.
1895: جاك دمبسی، یاریزانی مشته‌كۆڵه‌ی ئه‌مریكی.
1918: سه‌لاح نه‌زمی، ئه‌كته‌ری میسری.
1924: میلاد حه‌نا، ئه‌ندازیار و بیریاری رامیاری میسری.
1927: مارتن بیرل، زانای فیزیای پۆڵه‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1995ز.
1954: ئه‌حمه‌د عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌كته‌ری میسری.
1959: میشال فیرعه‌ون، سیاسه‌تمه‌دار و پیاوی ئاینی لوبنانی.
1961: ئیان گلین، ئه‌كته‌ری ئوسكوتله‌ندی.
1965: تغرید فه‌همی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1966: ئه‌دریان شیلی، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1969: سابو منگومینی، یاریزانی تۆپی پێی باشوری ئه‌فریقیا.
1978: لویس گارسیا، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1978: خوان رومان ریكیلمی، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی.
1978: شونسوكو ناكامورا، یاریزانی تۆپی پێی یابانی.
1980: سیسینهو، یاریزانی تۆپی پێی به‌رِازیلی.
1982: كیفن نولان، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1987: لیونیل میسی، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی.
1989: غاده الزدجالی، ژنه ئه‌كته‌ری عومانی.
1992: دیفید ئه‌لابا، یاریزانی تۆپی پێی نه‌مساوی.
وه‌فات:
1768: ماریا لیزینسكا، ژنی مه‌لیك لویسی پانزه‌هه‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسه.
1908: جروفر كلیفلاند، سه‌رۆكی بیست و دووه‌م و بیست و چواره‌می ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1978: ئه‌حمد حسین الغشمی، سه‌رۆكی چواره‌می كۆماری عه‌ره‌بی یه‌مه‌نی.
2000: مه‌لا سه‌ید عه‌زیز نه‌قشبه‌ندی، زانای ئاینی كورد.
2012: یوسف داوود، ئه‌كته‌ری میسری.
2012: میكی روكی، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی نیوه‌ی هاوین له ئینگلته‌ره.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27