riklam

به‌هه‌وڵی یه‌كێتیی كچه‌ رۆژنامه‌نووسێكی كورد ئازاد ده‌كرێت

کوردستان 11:42 PM - 2018-06-23
.

.

به‌پشتیوانی ژماره‌یه‌ك له‌كادیرانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و به‌هه‌وڵی ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ری خۆبه‌خشی سه‌نته‌ری هزری یاسایی له‌هه‌ولێر، بڕیاری راده‌ستكردنی كچه‌ رۆژنامه‌نووس ده‌نیز یه‌شال یۆرت هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌و ئازاد ده‌كرێت.

 

  سه‌ردار هه‌ركی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزریی یاسایی له‌شاری هه‌ولێر، دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی به‌غدا، رایگه‌یاندوه‌:" بڕیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی كچه‌ رۆژنامه‌نووس ده‌نیز یه‌شال یۆرت  به‌حكومه‌تی توركیایدا بوو، به‌ڵام دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌دۆسیه‌كه‌ توانیویانه‌ ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بدۆزنه‌وه‌و به‌هه‌وڵی ژماره‌یه‌ك كادرو دڵسۆزی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و هاوكاریكردنیان توانیویانه‌ ئه‌و ده‌رچه‌ یاساییه‌ سه‌ربخه‌ن.

 

وتیشی: هه‌ربۆیه‌ توانراوه‌  بڕیاری دادگا بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ رابگرن و دواتر به‌بڕیارێكی دیكه‌ ئازادی بكه‌ن.

 

هه‌ركی رونیكرده‌وه‌:" له‌و كاره‌یاندا كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان چه‌ند مانگێكه‌ سه‌ردانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌ندیخانه‌و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابینكردووه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان ئه‌و كه‌یسه‌یان گرتۆته‌ ئه‌ستۆو، هه‌ستی قه‌ومی ته‌نها هانده‌ربووه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ.

پارێزه‌ران (سه‌ردار هه‌ركی، سیروان عه‌زیز، مازن حه‌یده‌ریی) ئه‌و سێ‌ پارێزه‌ره‌بوون چوارمانگه‌ له‌هه‌وڵی ئازادكردنی یه‌شال دا بوون، تا ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی و بڕینی تكتی فرۆكه‌كه‌یشیان له‌ئه‌ستۆ گرتبو.

 

 

كچه‌ رۆژنامه‌نوسی كورد به‌ناوی (ده‌نیز یه‌شیل یۆرت) خه‌ڵكی باكوری كوردستانه‌و هه‌ڵگری مافی مانه‌وه‌ (ئیقامه‌)ی به‌لجیكایه‌، له‌ له‌ناوه‌ڕاستی نۆڤه‌مبه‌ری 2017 له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌ستگیركراوه‌و دواتر له‌ 28/1/2018 له‌لایه‌ن دادگای دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی بڕیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌حكومه‌تی توركیای داوه‌، به‌ڵام 21ی حوزه‌یران دوای ئاسته‌نگی زۆر توانرا ئازادبكرێت و رۆژی 22 مانگ له‌فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گه‌ڕایه‌وه‌ به‌لجیكا.

 

PUKmedia تایبه‌ت

 

 

 

 

dfdg.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket