riklam

كۆسرەت رەسول عەلی پێشوازی لە خانەوادەی رائید مەهدی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 09:51 PM - 2018-06-23
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ 23-6-2018 لە شاری هەولێر كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە خانەوادەو كەسوكاری رائیدی كۆچكردوو مەهدی مەحمود حەمەد.

لەمیانی پێشوازیكردنەكەیدا، جێگری سكرتێری گشتی پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی گەیاندە خانەوادەو كەسوكاری خوالێخۆشبوو و هیوای خواست كە ئەمە دوا كۆست و ناخۆشی هەموو لایەك بێت و كۆچكردووش جێگای بەهەشت بێ و خوای گەورە شیفای خێراو بەپەلە بۆ كوڕەكەی بنێرێ، كە ئێستا لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.

لە درێژەی قسەكانیدا كۆسرەت رەسول عەلی گوتی"رائید مەهدی پێشمەرگەیەكی ئازاو قارەمان و گیان لەسەر دەست بوو، لە ماوەی 20 ساڵ تەمەنی پێشمەرگایەتیدا قارەمانانە خزمەتی كردووەو لە دەیان داستان و نەبەردیدا بەشداری كردووە".

جێگری سكرتێری گشتی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە لەدەستدان و كۆچكردنی رائید مەهدی خەسارەتێكی گەورە بوو لە ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كەوت و كەلێنێكە بە ئاسانی پڕ نابێتەوە.

لای خۆیانەوە خانەوادەی رائید مەهدی سوپاسی كۆسرەت رەسول عەلی-یان كردو رایانگەیاند كە هەمیشە بەڕێزیان چەترێك بووە بۆ هەمووان و دووپاتیشیان كردەوە كە لەسەر رێگای كۆچكردوو بەردەوام دەبن لە خەبات كردن.

 

PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ

 

544356.jpg

764.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket