riklam

یەكێتی: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكاندا دەنگمان زیاد دەكات

کوردستان 07:56 PM - 2018-06-23
.

.

بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی هەرچۆنێك بێت لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لێدەكات، بەرپرسێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت، ئەم سەركەوتنە سەرەتایەكی گەورەیە بۆ هەستانەوەی یەكێتی و لە ژماردنەوەی دەنگەكانیشدا دەنگەكانی زیاتر دەبێت.

د.بڕیار رەشید وتەبێژی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی  راگەیاند: وەك لە لێدوانەكانی رابردوودا ئاماژەمان بەوەكردووە، بەهەموو شێوەیەك پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی دەبین، لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عیراقەوە.

وتیشی: لە ئەژماركردنەوەی دەنگەكان بە دەست یەكێتی بێمنەتە و هیچ كێشەیەكی نییە، ئەنجامەكانیشمان پێ قبووڵە، پێشبینیش دەكەین لە دوای ئەژماركردنەوەی دەنگەكان، دەنگەكانی یەكێتی زیاتر بكات بە تایبەت لە هەردوو پارێزگای كەركوك و دهۆك. 

د.بڕیار رەشید وتیشی: پێویستە لایەنەكان هەموو ئەنجامێك قبووڵبكەن و دان بە دۆڕانی خۆیاندا بنێن، ئەگەر دوای ئەژماركردنەوەی دەنگەكانیش لایەنە ناڕازییەكان جارێكی تر تانەیان هەبێت، پێویستە خەڵك و دەنگدەران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكەن و دان بە شكستی خۆیاندا بنێن.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket