riklam

ئاگادارییه‌ك بۆ رۆژنامه‌نوسانی سلێمانی

کوردستان 07:53 PM - 2018-06-23
.

.

لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا ئه‌ندامه‌كانی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 25/6/2018 تیمی ئاسیاسێڵ له‌باره‌گای لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌سه‌عات 9 ی به‌یانیه‌وه‌ تا 4 ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بن بۆ ئه‌كتیڤ كردنی سیمكارتی ئۆفه‌ره‌ نوێكه‌یان، له‌ 1 تا 2 ی نیوه‌ڕۆ كاتی پشوو ده‌بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌شه‌وه‌ كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خوازیارن ببنه‌ خاوه‌نی ئه‌و سیمكارتانه‌، ده‌بێت ئه‌م پێداویستیانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.


* پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی
* فۆڕمی خۆراك یان كارتی زانیاری
* بڕی 7.250 حه‌وت هه‌زارو دوسه‌دوپه‌نجا دینار به‌ بێ باقیات.. واته‌ ورده‌
* بۆ رۆژنامه‌نووسانی بیانی كارتی نیشته‌جێبوون (ئیقامه‌) پێویسته‌

وتیشی: پێویسته‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌و ئۆڤه‌ره‌ به‌شداربن ، ئابونه‌وه‌ی ساڵانه‌یان له‌كاتی خۆیدا دابێت، یان كاتێك دێن سیمكارته‌كه‌ وه‌رده‌گرن ئابونه‌كه‌ بده‌ن، چونكه‌ ئه‌و ئۆڤه‌ره‌ ته‌نها ئه‌ندامانی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

سووده‌كانی سیمكارته‌كه‌:
مانگانه‌ ته‌نها به‌ 6000 دینار پڕ ده‌كرێته‌وه‌..
رۆژانه‌ قسه‌كردن بۆ ناو تۆڕی ئاسیا سێل خۆڕاییه‌
مانگانه‌ دووسه‌عات بۆ تۆڕه‌كانی تر
مانگانه‌ 1 یه‌ك گێگا بایت ئینته‌رنێت بێ به‌رامبه‌ره‌

ناونیشانی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
به‌ختیاری/ كۆڵانی 11/ گه‌ڕه‌كی 109/ خانوی ژماره‌ 20
به‌رامبه‌ر باخچه‌ی مناڵانی په‌ری
ژماره‌ ته‌له‌فۆنی باره‌گا 05331909580

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket