riklam

سوپای عیراق كوشتنی ده‌یان تیرۆرستی له‌ سوریا راگه‌یاند

عیراق 04:33 PM - 2018-06-23
.

.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند: له‌ چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ خاكی سوریا 45 تیرۆرست كوژراون كه‌ به‌رپرسی باڵای ئه‌و رێكخراوه‌یان تێدایه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق ئه‌مڕۆ 23-6-2018، كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، به‌پێی بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق و به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری ورد، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری F16 ه‌وه‌ توانیویانه‌ چه‌ند هێرشێك بۆ سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش له‌ناوخاكی سوریادا ئه‌نجامبده‌ن و له‌و هێرشانه‌شدا 45 تیرۆرست كوژران و كه‌ به‌رپرسی باڵای داعشیان تێدایه‌.

 راشیگه‌یاندوه‌، به‌پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان له‌و بۆردومانانه‌دا موشریف عه‌لی به‌پرسی دۆسییه‌ی جه‌نگی داعش و جێگره‌كه‌ی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری داعش كوژران.

PUKmedia راگه‌یه‌نراوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket