riklam

تایەی هاوینە بۆ ئۆتۆمبێلەكانتان بەكاربهێنن

هەمەرەنگ 04:16 PM - 2018-06-23
.

.

تایەی هاوینە بەشێوەیەك دیزاینكراوە كە گونجاو بێت بۆ كەشوهەواو بارودۆخی گەرم، وەكۆمەڵێك خاسیەتی هەیە كە لەگەڵ بارودۆخی ڕێگاكاندا دەگونجێت لەهاویندا.

تایە هاوینەكان بەمادەیەكی نەرم دروستدەكرێت كە بتوانێت باش لەگەڵ زەوییەكەدا لێكخشان بكات‌و یەكبگرێت بۆ شكانەوە كورتەكان، كاتێك پلەی گەرمی لەحەوت پلەی سەدی كەمتر بێت پێكهاتەی ڕێگاكان ڕەقتر دەبن‌و تایەكان كەمتر كاریگەر دەبن، كاتێكیش پلەی گەرمی لەحەوت پلەی سەدی زیاتر بێت بەكارهێنانی تایە هاوینەكان باشترینە.

بۆچی باشترە تایەی هاوینە هەڵبژێرین؟

زۆربەی ئۆتۆمبێلەكان وەك ستاندارتێك تایەی هاوینەیان بۆ دانراوە، ئەگەر گۆڕیوتە بۆ تایەی زستانە باشترە بیرت بێت كە بیكەیتەوە بەتایەی هاوینە كاتێك پلەی گەرمی دەگاتە حەوت پلەی سەدی بەتایبەت لەمانگەكانی نیسان بۆ تشرینی یەكەم. 

تایە هاوینەكان باشتر لە تایە زستانەكان بە شێوەیەك دروست كراوە پەیوەندی دروستبكات لەگەڵ زەویەكە، واتە زیاتر لێكخشان دروست دەكات لەگەڵ ڕێگاكە، ئەمەش توانای كۆنتڕۆڵ كردن و لێخوڕین باشتر دەكات.

PUKmedia  ترافیك ئێف ئێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket