riklam

ئه‌سه‌د: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ھیچ ده‌ره‌نجامێكی نابێت

جیهان 03:58 PM - 2018-06-23
.

.

سه‌رۆكی سوریا رایگه‌یاند: گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ھیچ ده‌ره‌نجامێكی بۆ دیمه‌شق نابێت.

به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (ئاژانسی ھه‌واڵی تاس)ی روسی رایگه‌یاند: حكومه‌تی دیمه‌شق له‌و بڕوایه‌دایه‌، ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن، ھیچ ده‌ره‌نجامێكی نابێت و ته‌نھا به‌ فیڕۆدانی كاته‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیمه‌شق ئاماده‌ی ھه‌موو گفتوگۆیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ھێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام بۆ ئه‌مریكا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
ئه‌سه‌د وتیشی: سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر سوریا روونییه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket