riklam

په‌روه‌رده‌ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاینی ره‌تكرده‌وه‌

عیراق 03:03 PM - 2018-06-23
.

.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق ره‌تكردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی ئاینی قۆناغی شه‌شه‌می ئاماده‌یی رایگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 23-6-2018، كۆپییه‌كی  ده‌ست PUKmedia که‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د ئیقباڵ سه‌یده‌ڵی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراق ئه‌نجامدراوه‌، بڕیاردراوه‌، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئاینی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ره‌تبكرێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی دزه‌پێكردنی پرسیاره‌كانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه‌، رۆژێكی تر بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و وانه‌یه‌ دیارده‌كرێت، لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش له‌مه‌ودا رێوشوێنی توند له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كان، له‌سه‌ر بابه‌تی دزه‌پێكردنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستیپێكردوه‌، بۆ دۆزینه‌وه‌و به‌ سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ستیان له‌و كاره‌دا هه‌بووه‌.

PUKmedia  

  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket