riklam

هێرشی تیرۆرستان له‌ خانه‌قین ره‌تده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 02:48 PM - 2018-06-23
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هیچ هێرشێكی تیرۆرستی له‌ خانه‌قین رووی نه‌داوه‌.
 
له‌باره‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 23-6-2018،  تیرۆرستانی داعش په‌لاماری وێستگه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی حكومییان دابێت له‌ قه‌زای خانه‌قین بۆ راستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵه‌ PUKmedia، په‌یوه‌ندی به‌ دیار شه‌وكه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قینه‌وه‌ كرد، ناوبراو ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر هیچ شوێنێكی قه‌زای خانه‌قین ئه‌نجامنه‌داوه‌و دۆخی ئاسایشی شاره‌كه‌ش ئارامه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ تیرۆرستانی داعش جموجۆڵه‌كانیان له‌ ناوچه‌كانی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری ده‌ستپێكردوه‌و له‌ چه‌ند رۆژی رابردووشدا، چه‌ند هێرشێكیان بۆسه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌ ئه‌نجامداو چه‌ند هاووڵاتییه‌ك شه‌هیدو برینداربوون، هاووڵاتییانی قه‌زاكه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچه‌كه‌یان داواده‌كه‌ن ھه‌رچی زووه‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌یان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket