riklam

كارمه‌ندێكی كۆمسیۆن گیانی له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كیش برینداربوون

عیراق 02:45 PM - 2018-06-23
.

.

له‌ رووداوێكی نه‌خوازراودا له‌ یه‌كێك له‌ كۆگاكانی كۆمسیۆن له‌ به‌غدا ئامێرێكی زیره‌كی ده‌نگدان ده‌كه‌وته‌ خواره‌وه‌و كارمه‌ندێك ده‌كوژێت و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی دیكه‌ش بریندار ده‌كات.

ئه‌مڕۆ 23-6-2018 ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكردو له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ئامێره‌كانیشدا له‌یه‌كێك له‌ كۆگاكانی كۆمسیۆن له‌ به‌غدا، ره‌فه‌یه‌كی گه‌وره‌ كه‌ ئامێری بایۆمه‌ترییه‌كانی و ئامێره‌ زیره‌كه‌كانی له‌سه‌ربووه‌ كه‌وێته‌ خواره‌وه‌و كارمه‌ندێك گیان له‌ده‌ستده‌دات و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی دیكه‌ش بریندارده‌بن.

به‌پێی زانیارییه‌كان سێیان له‌برینداره‌كان برینه‌كه‌یان سه‌خته‌و له‌ژێر چاودێری ورددان و ئامێره‌كه‌شه‌ به‌ ته‌واوی تێكشكاوه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

22.jpg

44.jpg

111.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket