riklam

كوشتن له‌ هه‌ولێر زیاد ده‌كات و پۆلیسیش به‌ ئارامی ده‌زانێت

کوردستان 01:56 PM - 2018-06-23
.

.

له‌بیست و چوار سه‌عاتی ڕابردوودا سێ كه‌س له‌هه‌ولێر كوژراون و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش ترس و گومانی له‌لای هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ دروستكردووه‌ و نائارامی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی به‌ تاوانه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ دیارده‌ی چه‌كداری هۆكاری تاوانه‌كان و له‌ئێستاش 1650 كه‌س به‌ تاوانی جۆراوجۆر له‌هه‌ولێر به‌ند كراون.

وتیشی: ئێمه‌ ناتوانین دیارده‌ی چه‌ك هه‌لگرتن بنبڕ بكه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین كه‌ كه‌می بكه‌ینه‌وه‌ و له‌داهاتوودا مۆڵه‌تی چه‌كهه‌ڵگرتن نامێنێت.

له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ هه‌ولێر ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و گه‌نجێك كوژراون و هه‌روه‌ها ته‌نها دوێنێ سێ كه‌سی دیكه‌ش كوژراون به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌ ده‌ستگیركردن بكوژه‌كان نه‌دا، به‌ڵام وتیشی هه‌ولێر ئارامه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket