riklam

ئه‌ڵمانییه‌كان داوای ڕۆیشتنی مێركڵ ده‌كه‌ن

جیهان 12:53 PM - 2018-06-23
.

.

ڕاپرسییه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه‌ زیاتر له‌ 40% ئه‌ڵمانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه‌ مێركڵ بڕوات.

به‌پێی ڕاپرسییه‌ك كه‌ پێگه‌ی ڕاڤه‌ی (یۆگاو) كردووه‌یه‌تی 43% به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه‌ ئه‌نجێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌ پۆسته‌كه‌یدا نه‌مێنێت و بڕوات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێدایه‌ ته‌نها 42% له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه‌ مێركڵ له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌ و 15% به‌شداربووان ده‌نگیان نه‌داوه‌ و هیچ ڕایه‌كیان نه‌بووه‌.

پرسی په‌نابه‌ران بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ئێستادا تووشی قه‌یران ببێته‌وه‌ و هۆرست زیهوفێر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كات كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌بێ گوێدان به‌ بڕیاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێگری له‌هاتنی په‌نابه‌ران بكات بۆ ئه‌ڵمانیا.

 
PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket