riklam

ئاكرێ.. سێ كه‌س بریندارده‌بن

کوردستان 12:38 PM - 2018-06-23
.

.

شه‌وی رابردوو 22-6-2018 له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك سێ كه‌س برینداربوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌، ئازاد ته‌ها به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتۆچۆی دهۆك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو رووداوێكی هاتوچۆ له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای ئاكرێ دروستبوو. رووداوه‌كه‌ش ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW ره‌نگی سور بووه‌ كه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌هیدان.

وتیشی: له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا سێ كه‌س برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ كراون.

PUKmedia محه‌مه‌د جه‌لیل - ئاكرێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket