riklam

شەڕڤانان گەیشتنە سنوری عیراق

کوردستان 12:22 PM - 2018-06-23
.

.

هێزەكانی سوریای دیموكراتی رایگەیاند دوای پاكردنەوەی ناوچەكانی نێوان حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بۆ سنوری هەرێمی كوردستان و عیراق شەڕِڤانەكانیان گەیشتونەتە سنوری نێوان سوریاو عیراق.

ئەمڕۆ 23ی حوزەیرانی 2018، مستەفا بالی بەڕێوەبەری راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیمورات (هەدەسە) بە PUKmediaی راگەیاند: شەوی رابردوو هێزەكانیان توانیویانە بگەنە سنوری نێوان سوریا – عیراق، ئەویش بەدرێژای سنوری پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عیراق.   

وتیشی: تەواوی ئەو ناوچانەی سنوری پارێزگای حەسەكە تا سنوری هەرێمی كوردستان لەگەڵ عیراق لەتیرۆرستانی داعش پاكراونەتەوەو ئێستا لەژێر دەستی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket