riklam

گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری گەشتیارانی لە رۆژانی جەژندا راگەیاند

کوردستان 11:34 AM - 2018-06-23
.

.

گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند لەرۆژانی جەژندا زیاتر لە 139 هەزار گەشتیار روویان لەسنوری سلێمانی كردوەو رێژەكەش بە بەراورد بەساڵی رابردو 40% زیادیكردو هیچ حاڵەتێكی خنكانی گەشتیاریش لەسنورەكەیاندا تۆمار نەكراوە. 

عەلی رەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری هاتنی گەشتیارانی بۆ رۆژانی جەژن ئاشكراكردو رایگەیاند: لە رۆژی 12ی ئەم مانگەوە تا 21ی مانگ، 139 هەزارو 721 گەشتیار روویان لەسنوری پارێزگای سلێمانی كردوە، لەكاتێكدا ساڵی 2017، لەو ماوەیەدا كە رۆژانی جەژنی رەمەزان بووە ژمارە گەشتیارن 96 هەزارو 936 كەس بووە، بەڵام ئەمساڵە رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ سنوری سلێمانی 40% زیادیكردوەو 85%ی گەشتیارانیش لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە هاتوون، هەروەها لە رۆژانی جەژندا تەواوی هۆتێل و مۆتێلە گەشتیارییەكانیش پڕبوون لەگەشتیار.

وتیشی: زیادبوونی رێژەی گەشتیاران بۆ سەقامگیری ئاسایش و ئارامی سلێمانی و خۆی ناوچە گەشتیارییەكانی دەگەڕێتەوە كە لەسنوری سلێمانیدا 961 شوێنی گەشتیاری هەیەو مۆڵەتی رەسمیان پێدراوە.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی راشیگەیاند:  لەماوەی رۆژانی جەژن و دواتردا خۆشبەختانە هیچ كارەساتێكی نەخوازراو یان خنكانی گەشیار لەرووبارو ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای سلێمانی روینەداوە.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket