riklam

دەمیرتاش: بە دەنگتان گۆڕانکاری دروستبکەن

جیهان 10:53 AM - 2018-06-23
.

.

سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی ھەدەپە بۆ سەرۆکایەتی تورکیا داوا لە دەنگدەرانی تورکیاو باکووری کوردستان دەکات بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و گۆڕانکاری دروستبکەن.

دەمیرتاش لە نوێترین پەیامیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: تورکیا نیشتمانی ھەمووانەو دەبێت پێکەوە گۆڕانکاری بکەین، ئەو کەسانەشی کە پێیانوایە دەنگێک ھیچ ناگۆڕێت وا نییە، تەنھا دەنگێکیش گرنگە بۆ داھاتووی تورکیا.

شەوی رابردوو بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا راگیراو بریارە سبەینێ 24ی حوزەیران ھەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.


PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket