riklam

960 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست خنکاون

جیهان 10:47 AM - 2018-06-23
.

.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 690 کۆچبەر لەکاتی ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لە دەریای ناوەڕاست خنکاون.

جۆیڵ میڵمان وتەبێژی رێکخراوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، لێشاوی ئەو کۆچبەرانەی لەڕێی دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوتوون بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوودا بەڕێژەی 50% کەمیکردووەو بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2016شدا بووە بە 5.1.

ئاماژەی بەوەش کردووە: لە ماوەی 171 رۆژی سەرەتای ساڵی 2018 دا 40 ھەزارو 944 کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپاو 960 کۆچبەریش لە دەریای ناوەڕاست خنکاون.


PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket