riklam

رێژەی هاتنی گەشتیاران 40% زیادی كردووە

کوردستان 10:43 AM - 2018-06-23
.

.

ئەمڕۆ 23-6-2018 بەڕێوەبەری گەشتوگوزارى سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری هاتنی گەشتیارانی بۆ شارەكە ئاشكرا كردو ڕایگەیاند ڕێژەی هاتنی گەشتیاران %40 زیادی كردووە.

عەلی ڕەئوف بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا وتی: 12 تا 21ى ئه‌م مانگه‌ 139.721 گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی کردووە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە جەژنی رابردوو 96.936 گەشتیار ھاتبوون، واتا 40% گەشتیار زیادی کردووە، ئەمەش بەھۆی ھەبوونی شوێنی گەشتیاری خۆش لە سلێمانی.

سەبارەت بە وەرگرتنی مۆڵەتیش بۆ شوێنە گەشتیاريیەكان، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی وتی:
961 شوێنی گەشتیاری مۆڵەتیان وەرگرتووە وەک هۆتێل و کافتریاو خواردنگەی خواردنی خێراو ڕێستۆرانت.

لە كۆتایی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەشدا دەربارەی هاتنی گەشتیاران لە دەرەوەی عیراق عەلی ڕەئوف وتی: 7 ھەزار گەشتیاری ئێرانی ھاتونەتە سلێمانی، گەشتیارەکانی تر لە عێراق و خوارووی عێراقەوە ھاتوون.

PUKmedia  گۆران قادر

555.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket