ئـه‌مڕۆ لـه مـێژوودا
جیهان 08:22 AM - 2018-06-23.
رووداوه‌كان:
1532: مه‌لیكی ئینگلته‌ره هنری هه‌شته‌م و مه‌لیكی فه‌ره‌نسه فرانسوای یه‌كه‌م په‌یماننامه‌ی نهێنی مۆرده‌كه‌ن دژ به ئیمبراتۆری رۆمانیای پیرۆز و مه‌لیكی ئیسپانیا كارلۆسی پێنجه‌م.
1724: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌ستانبوڵ له نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئیمبراتۆریه‌تی روسیا دژی ئیمبراتۆریه‌تی فارسی.
1918: دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی كورد له شاری ئه‌ستانه به ناوی (كوردستان ته‌عالی جه‌معیه‌تی).
1919: به‌ستنی كۆنگره‌ی ئه‌رزروم كه كۆمیته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م كۆنگره‌یه 3 كوردی تێدابوو، شێخ فه‌وزی و سه‌عدوڵا به‌گ و حاجی مو‌سا به‌گ میرزاده، كه به یه‌كێك له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كانی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران داده‌نرێت.
1921: مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی سعودیه كرا به شانشینی عێراق له دوای ئاگاداركردنی له لایه‌ن به‌رپرسی به‌ریتانیا (لۆرانس).
1939: پارێزگای ئه‌سكه‌نده‌رونه‌ی باكووری كوردستان كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا كه پێشتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوریا بوو، و ناونرا به (سنجه‌ق)ی ئه‌سكه‌نده‌روونه یان (هاتای).
1941: ئه‌ڵمانیای نازی ده‌ستیكرد به داگیركردنی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و ئه‌وه‌ش له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1963: رژێمی به‌عسی عێراق 43 لایه‌نگری پارتی كۆمۆنیستی عێراقی له شاری كه‌ركوك له‌سێداره‌دا.
1970: به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می نوسه‌رانی كورد له به‌غداد له دوای مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاری ساڵی 1970ز.
1985: ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی هیندی له به‌رزی 31000 پێ له نزیك كه‌ناره‌كانی ئیرله‌نده، و كوژرانی هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی كه نزیكه‌ی 329 سه‌رنشین بوون.
1986: به‌ستنی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس بۆ بنبڕكردنی نه‌خۆشی ئایدز.
1988: بۆ جاری دووه‌م په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی كرایه‌وه.
1989: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پۆسی سه‌ره‌ك وه‌یزران له ئێران.
1990: مولدۆفا سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت.
2001: خاتو میگاواتی سوكارتو بوو به سه‌رۆكی وڵاتی ئه‌ندونیسیا كه گه‌وره‌ترین وڵاتی ئیسلامیه له جیهاندا كه دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له 250 ملیۆن كه‌سه.
2004: له هۆڵی سوركێوی سلێمانی پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی زانستی و ئه‌كادیمی كرایه‌وه.
2004: ئێران بڕیاری به‌ردانی ده‌ریاوانه به‌ریتانیه‌كانیدا كه رۆشتبوونه ئاوی هه‌رێمی ئێرانه‌وه به‌بێ مۆڵه‌ت.
2008: خۆته‌قاندنه‌وه‌ی ئافره‌تێكی خۆكوژ له ناوه‌ڕاستی شاری دیاله كه نزیكه‌ی 60 قوربانی لێكه‌وته‌وه.
2009: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی فه‌له‌ستینی (عه‌زیز دویك)ی به‌ردا دوای سێ ساڵ له ده‌ستگیركردنی.
2009: ئێران دیبلۆماته به‌ریتانیه‌كانی ده‌ركرد به‌هۆی تۆمه‌تباركردنیان له ته‌داخولی كاروباری ناوخۆ، و به‌ریتانیاش هه‌ستا به ده‌ركردنی دیبلۆماته ئێرانیه‌كان.
2012: دروستكردنی حكومه‌تی سوری نوێ به سه‌رۆكایه‌تی (ریاز فه‌رید حجاب).
له‌دایكبوون:
47 پ.ز: به‌تلیمۆسی پانزه‌هه‌م، دوا مه‌لیكی فیرعه‌ونه به‌تالمه‌كان.
1534: ئودا نوبوناگا، سه‌ركرده‌ی یابانی.
1703: ماریا لیزینسكا، ژنی لویسی پانزه‌هه‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسه.
1763: ئیمبراتۆره جوزفین، ئیمبراتۆره‌ی فه‌ره‌نسه و ژنی ناپلیۆن پۆناپارت.
1879: هودا شه‌عراوی، دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تان له میسر.
1889: ئانا ئه‌خماتوفا، ژنه شاعیری روسی، له پترسبۆرگی پایته‌ختی روسیای قه‌یسه‌ر، ناوی ته‌واوی (ئانا ئه‌ندرڤینا بۆرنكۆ)یه.
1894: مه‌لیك ئیدواردی هه‌شته‌م، مه‌لیكی شاشنینی یه‌كگرتوو.
1894: ئه‌لفرید كینسی، زانای ئه‌مریكی له زینده‌وه‌رزانیدا.
1907: جیمس مید، ئابوریناسی ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له زانسته ئابووریه‌كان له ساڵی 1977ز.
1910: جان ئه‌نویه، شانۆنوسی فه‌ره‌نسی.
1912: ئالان تورنج، زانای بیركاری ئینگلیزی و دامه‌زرێنه‌ری زانستی ژمێره‌یی نوێ.
1919: محه‌مه‌د بوزیاف، سه‌رۆكی پێنجه‌می جه‌زائیر.
1927: زوقان هنداوی، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌رده‌نی.
1934: وه‌جدی حه‌كیم، راگه‌یاندكاری میسری.
1934: عه‌لی شه‌ریف، ئه‌كته‌ری میسری.
1937: مارتی ئیهتیساری، سه‌رۆكی ده‌هه‌می فنله‌نده و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2008ز.
1938: خیسوس ماریا بیریدا، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1940: ئه‌مه‌ل دنقل، شاعیری میسری.
1945: جون قرنق، سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی میللی بۆ رزگاركردنی سودان.
1955: جان تیگانا، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1957: فرانسیس مكدورماند، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1965: ئه‌یمه‌ن شیوی، ئه‌كته‌ری میسری.
1972: زه‌ینه‌دین زێدان، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی و به نه‌ژاد جه‌زائیری.
1972: سه‌لما بلیر، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1976: باتریك فییرا، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1977: ئه‌نگولو، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1981: محه‌مه‌د حبیل، یاریزانی تۆپی پێی به‌حره‌ینی.
وه‌فات:
79: ئیمبراتۆر فسبازیان، ئیمبراتۆری نۆهه‌می رۆمانی.
1691: سوڵتان سلێمانی دووه‌م، سوڵتانی عوسمانی له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا و 30 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدار بوو.
1891: فلهلیم ئیدوارد فیبه‌ر، زانای فیزیای ئه‌ڵمانی، كه یه‌كه‌ی لێشاوی موگناتیسی به ناوی ئه‌وه‌وه ناونرا (ویبه‌ر WB).
1963: مارف به‌رزنجی، شاعیر و نوسه‌ری كورد، له شاری كه‌ركوك له‌سێداره‌درا، ساڵی 1021ز له گوندی قادركه‌ره‌م له‌دایكبووه.
1965: ئه‌سه‌د رۆسته‌م، ئه‌دیبی لوبنانی.
1971: مه‌لا حه‌سه‌نی قازی (شاهۆ) شاعیری كورد، ساڵی 1882ز له بیاره له‌دایكبووه، ماوه‌یه‌ك ده‌بێته قازی هه‌ڵه‌بجه، له گۆڕستانی بیاره به‌خاك سپێردراوه.
1989: میشیل عه‌فله‌ق، سیاسه‌تمه‌داری سوری و دامه‌زرێنه‌ری حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتیراكی.
1995: یوناس سولك، زانای ئه‌مریكی له زانستی ڤایرۆسدا.
1996: عاتف ته‌بیب، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای میسری.
1997: بیتی شباز، ژنی مالكۆلم ئێكس.
2006: ئارون سبیلنگ، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای ئه‌مریكی.
2009: ئید ماكماهون، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ئه‌مریكی.
2010: محه‌مه‌د مزالی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی تونس.
2011: ئه‌بولعه‌ینه‌ین شعیشع، قورئانخوێنی میسری.
2013: نوری فه‌یسه‌ڵ شاهر حه‌دیسی، وه‌زیری عێراقی و وه‌زیری ئه‌وقاف و وه‌زیری لاوان.
2013: عه‌بدولره‌زاق سالم زكم حادس، كاره‌بایی و ته‌كنیكاری كاره‌بایی كۆمپانیای k3 بۆ نه‌وت له پارێزگای ئه‌نبار.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی سه‌ركه‌وتن له ئیستونیا
رۆژی باوك له پۆڵه‌نده و نیكاراگوا و ئۆگه‌نده.
PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18