riklam

یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نووسێك ڕزگار ده‌كات

کوردستان 10:44 PM - 2018-06-22
.

.

دوای ئه‌وه‌ی (7) مانگی له‌ زیندانه‌كانی به‌غدا به‌سه‌ر برد كچه‌ ڕۆژنامه‌نوسی كورد ده‌نیز یه‌شیل یورت به‌ هه‌وڵی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رزگار كرا.

له‌سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌نیز یه‌شیل یورت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركراو دادگای الرسافه‌ش بڕیاری ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی دا. شایانی باسه‌ توركیا ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ی به‌ تیرۆریست ناساندووه‌ و به‌غیابیش حوكمی به‌سه‌ر داداوه‌ و بۆیه‌ زۆر فشاری ده‌خسته‌ سه‌ر حكومه‌تی عیراق بۆ ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی ،به‌ڵام به‌هه‌ڵی فراكسیۆنی یه‌كێتی توانرا ئه‌و كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌ له‌ داوی توركیا و زیندانه‌كانی عیراق رزگار بكرێت و به‌ره‌و ئه‌ورپا به‌رێ بكرێته‌وه‌. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی (ی.ن.ك ) له‌ په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یاند كه‌
به‌ڵێ دادگا بڕیاری ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی دابوو توركیاش داوای ده‌كرده‌وه‌ ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ دڵنیابووین ئه‌و كچه‌ رۆژنامه‌نوسێكی چاڵاك و ئاشتیخوازه‌ ته‌سلیمكردنه‌وه‌شی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عیراق و پڕانسیپه‌كانی عیراقی نوێیه‌ توانیمان به‌هاوكاری چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ده‌زگای حوكمی ئه‌و كچه‌ ڕزگار بكه‌ین و به‌ره‌و به‌لجیكای به‌ڕێبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌وێش مافی په‌نابه‌رێتی و نیشته‌جێ بوونی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ئارێز عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند توركیا فشاری زۆری ده‌كرد و به‌داخه‌وه‌ هێشتا له‌ناو داموده‌زگاكانی عیراق به‌ عه‌قله‌یه‌تی كۆن كار ده‌كه‌ن بۆیه‌ به‌ئاسانی بڕیاری ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی بۆ درا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket