riklam

نیو ملیۆن هانده‌ر بۆ سێ یاری

جیهان 09:52 PM - 2018-06-22
.

.

نزیكه‌ی 500 هه‌زار هانده‌ر بۆ پشتیوانی كردن له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان سه‌ردانی روسیا ده‌كه‌ن.

ڕۆژنامه‌ی شه‌رق چاپی تاران له‌وباره‌وه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌ كه‌ 500 هه‌زار هانده‌ری ئێرانی بۆ پشتیوانی كردن له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ روسیان.

هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له‌ یه‌كه‌مین یاری خۆیدا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به‌ گوڵێك به‌ بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و له‌ دووه‌مین یاری خۆیدا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یارییه‌كه‌ی به‌ گۆڵێك دۆراند.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ یاری نێوان ئێران و پورته‌گال یه‌كلاییكره‌وه‌ ده‌بێت بۆ گروپه‌كه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket