riklam

په‌رله‌مانی عیراق ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی درێژ ده‌كاته‌وه‌

عیراق 05:22 PM - 2018-06-22
.

.

پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات و خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای بەردەوامبوونی کارەکانی دەکات.

بەمەبەستی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بریارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات.

٣٠ ئەم مانگە تەمەنی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی دێت بۆ ئەو مەبەسەتەش داوا لە پەرلەمانتاران کراوە رۆژی ھەینی ئامادەی کۆبونەوەیەکی نائاسایی بن بۆ ئەوەی خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای بەردەوامبوونی کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.

لەدوای کۆتایی ھاتنی تەمەنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی بۆشایی یاسایی دروست نەبێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتەکانی درێژ دەکاتەوە.

بڕیاریشە پڕۆژە یاسایی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی رۆژی ھەینی و یەک شەممە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ بکرێت و لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی داھاتووش پەسەند بکرێت.

PUKmedia كوردسات نيوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket