حه‌وته‌م كوده‌تا.....!!
بیروڕا 03:31 PM - 2018-06-22.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
مێژوی توركیای ئێستا و عوسمانلی جاران،به‌ده‌ست سوڵتانه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیانه‌وه لێوان لێوه بووه له ملشكاندنی یه‌كتر و خوێن رشتن، به‌تی چاوێك لاپه‌ڕه‌كان هه‌ڵده‌یته‌وه له نێو خودی یه‌ك بنه‌ماڵه چه‌ندین كه‌سیان له یه‌كترو به خوێنی سارده‌وه كوشتوه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان پاوانی كورسی و ده‌سه‌ڵات بكات، ئه‌وه حاڵی ئه‌و وڵاته بووه كه زۆرێك له گه‌لان و وڵاتانیشيان له‌گه‌ڵ خۆیاندا گرفتار و ماڵ‌وێران كردووه.
راسته له سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه حوكمی سوڵتانیه‌ت به كۆتا هات و له‌سه‌ر كه‌لاوه‌كه‌ی كۆمارێك دامه‌زرا، ئه‌گه‌ر چی به پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت خۆیان ده‌مامك دابوو، به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ روی نه‌دا ، چونكه كوشت و كوشتار درێژه‌ی پێدرا، چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لان و تاواندنه‌وه‌یان له ناو بۆدقه‌ی توركیمزدا زه‌مینه سازی زیاتری بۆ فه‌راهه‌مكرا، وه‌ك گه‌واهیدانیش بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه وته‌یه‌كی به ناوبانگی ئه‌تاتۆرك به بیرده‌هێنمه‌وه كه وتویه‌تی(( ته‌نها یه‌ك كورد ده‌هێڵمه‌وه ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی له موزیه‌م دابنرێت)) كه‌وایه له جه‌وهه‌ردا نه دیموكراتی بوون نه باوه‌ڕیشان به سه‌ره‌تاكانی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له نێو خودی ده‌سه‌ڵاتیشدا به‌رده‌وام له ململانێدابوون به جۆرێك تاوه‌كوله‌سه‌ر حسابی یه‌كتر پایه‌یان له تۆپه‌كه‌ی قایمتر بكه‌ن>
له بیرمانه له ساڵی 1970 كه‌نعان ئێڤرن چی كرد هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان له بیره چۆن توركۆت ئۆزالیان له نێو برد، كاتێكیش ئاك پارتی و سوڵتانی تازه هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات خۆیان به ئیسلام گه‌رایی ئاڵا‌و واڵاو روپۆشكردبوو، رێژه‌یه‌كی باش له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی توركیا خۆشی خۆشیان بوو، به‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه هه‌ژمونی تاڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی رابردوو له‌سه‌ریان ده‌ڕوێته‌وه و نه‌ختێك پشوو ده‌ده‌ن ، هه‌ر ئه‌و ده‌م لێكۆڵه‌ره‌وان و به خۆشمه‌وه كۆڕایه‌ك هه‌بوو كه ئه‌وانه جیاوازیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشویان نیه، قه‌ده‌ری ئه‌و وڵاته وایه هه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه بن، چونكه لایان ساغبۆته‌وه نه‌ژادی تورك كه‌مینه‌یه به حوكمی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خه‌ڵكی تریان تاواندۆته‌وه و بوونه‌ته زۆرینه، هه‌ر كاتێك واز له زیاده رۆی و هه‌ژمونگه‌ری ره‌گه‌زپه‌رستیبێنن و به‌ری خه‌ڵكه‌كه هه‌ڵده‌ن هه‌مویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ره‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی خۆیان، بۆیه ناتوانن واز بێنن، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكیش بكه‌ن كاتیه دواجار هه‌ر ده‌بێت به دڵی تۆرانیه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان حوكمداری بكه‌ن، سه‌ره‌نجام رایه‌كه راست ده‌رچوو نه‌ك وه‌كو ئه‌وانه‌ی پێشوی خۆیان بگره زۆر خراپتریان كرد، هه‌ر له 2002ه‌وه تا هه‌نوكه چه‌ندین كوده‌تایی سپی و سور و ره‌نگاو ره‌نگیان كردووه، یه‌كه‌م كوده‌تا له‌سه‌ر (فتح الله گوله‌ن) ئیترله‌سه‌ر عبدالله گول و داود ئۆغلو و له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراتیه‌ت و تا 15ی ته‌موزی 2015، ئینجا كوده‌تا له‌سه‌ر ده‌ستور و گێڕانه‌وه‌ی توركیا بۆ سه‌رده‌می سه‌ڵته‌نه‌ت و تاكڕه‌وی ، له ئێستاشدا خه‌ریكی حه‌وته‌م كوده‌تان، ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر كورده، له‌لایه‌ك به به‌كارهێنانی هێز و سیاسه‌تی شه‌لم كوێرم هیچ نابوێرم له‌سه‌ر هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، له لایه‌كیتر له ژێر سایه‌ی دیموكراتیه‌تدا ده‌یانه‌وێت هه‌موو مافێكی ده‌ستوری و هاووڵاتی بوون له كورد بستێننه‌وه>
ئه‌وه‌تا به ئاشكرا سوڵتان داوا له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبه‌كه‌ی و شۆڤینیه‌كان ده‌كات، نه‌هێڵن كورد به‌ربه‌ستی 10% ببڕێت و سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست بێنێت، هه‌رگیز له پرۆسه‌ی دیموكراتیه‌تدا نه‌بووه سه‌رۆكی وڵات به ئاشكرا و به به‌رچاوی جیهانه‌وه ئه‌و جۆره بانگه‌شه‌یه بكات، ئه‌وه چه‌ند راستیه‌كمان بۆ ساغ ده‌كاته‌وه ، ئه‌و پیاوه و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی له‌لایه‌ك شێتی پاوانكردنی ده‌سه‌ڵاتن ئیتر ئه‌وه‌ی له پێشیاندا بێت ده‌یانه‌وێت بی پلیشێننه‌وه و ته‌ختی بكه‌ن، له لایه‌كیتر فۆبیای كوردیان توشبووه ، ئه‌و نه‌ته‌وه سه‌ر راست و ئه‌سڵزاده‌یان لێ بۆته دێوه‌زمه‌و مۆته‌كه‌ی سه‌ر دڵیان، به هه‌ر نرخێك بێت ده‌یانه‌وێت بیانشكێنن، بۆ ئه‌و ئامانجه دیموكراتیه‌ت و مافی مرۆڤ له‌لایان بوونی نیه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت بۆ ئه‌وه‌یانه پێیه‌وه مه‌رامه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، ماوه‌ته‌وه بڵێین سه‌ركێشی ئه‌و سوڵتانه و هاوحكومه‌كانی ده‌چێته‌وه سه‌ر سه‌ركێشی ئه‌وانیتر، چۆن چونه‌ته گۆڕه ونبووه‌كانیان ئه‌وانه‌ش هه‌ر به‌و ده‌رده ده‌چنَ، سه‌ره‌نجام هه‌ر راستی و مافی گه‌لان سه‌رده‌كه‌وێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24