riklam

كوبیش بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان: رێز له‌ یاسا بگرن

عیراق 02:45 PM - 2018-06-22
.

.

لێدوانی بەڕێز کوبیش، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەربارەی هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان.

بەغدا، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق ڕەچاوی ئەو بڕیارە دەکات کە ئەمڕۆی لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراقیەوە دەرچوو سەبارەت بە هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان کە لە بەرواری ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بڕیاری لەسەر درا. 

نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و پشتگیری و هاریکاری بۆ دەستەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان بە گوێرەی ماندێتی یونامی. هەروەها نێردەکە ئامادەیە سەرچاوەی زیاتر دابین بکات لەسەر داوای دەستەی دادوەران، کە بەم دواییە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئەو دەستەیەی دەستنیشانکرد بە پێی یاسا هەموارکراوەکە.

بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، دڵنیایە لەوەی کە دەستەی دادوەران شێوازی کارا بۆ هەژمارکردنەوەی دەنگەکان هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی بە زووترین کات پرۆسەکە تەواو بکەن بە شێوەیەکی شەفاف کە متمانەی خەڵکی بە پرۆسەی هەڵبژاردن زیاتربکات و پاکی بێگەردیی پرۆسەکە باشتربکات و دادپەروەریی هەڵبژاردن دەستەبەر بکات و ڕاستی و دروستی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نیشان بدات. لە دەرئەنجامدا پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی خێرا کۆتایی دێت و وادەکات ئەنجوومەنی نوێنەرانی داهاتوو بە زووترین کات دەستبەکاربن و حکومەتی داهاتووش پێکبهێنن.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان و لایەنگرانیان دەکات ڕێز لە یاسا بگرن و پابەندبن بە چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئاشتییانە و سکاڵاکانیش بەشێوەیەکی یاسایی و لە ڕێگەی میکانیزم و ڕێکارە یاساییەکانەوە پێشکەش بکەن لە پێناو پرۆسەی هەڵبژاردن و سیاسیی و دیموکراسیەت لە عیراقدا.

PUKmedia يونامى

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket