riklam

بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

کوردستان 01:19 PM - 2018-06-22
.

.

له‌سه‌ر رێگای دوكان سلێمانی به‌هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێله‌وه‌ دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتوه‌ رایگه‌یاندوه‌: نیوەڕۆی ئەمڕۆ 22ی 6 ی 2018 لەسەر ڕێگای دوكان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری( كیا –ژمارە ، بەغدا )گڕی گرت و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی سوتان و گیانیان لەدەستدا .

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی دوو هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كران .

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبیلێكەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە بەڵام بەهۆی زۆری سوتانەكەیانەوە تا ئێستا هیچ ناسنامەیەكیان ئاشكرا نەبوو .


PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket