riklam

داقوق.. داعش هاووڵاتیه‌كی كورد ده‌ڕفێنێت

کوردستان 11:56 AM - 2018-06-22
.

.

تیرۆرستانی داعش له‌ سنوری داقوق هاووڵاتیه‌كی كورد ده‌ڕفێنن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ به‌ دوری كه‌متر له‌ كیلۆمه‌ترێك له‌ گوندی هه‌فته‌غاری سه‌ربه‌ قه‌زای داقوق تیرۆرستانی داعش هاووڵاتیه‌كی كوردیان رفاند.

وتیشی: ئه‌و هاووڵاتیه‌، ناوی (شاكر محه‌مه‌د وه‌لی)ه‌و جوتیاره‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌له‌ماوه‌ی مانگی رابردوو ئه‌مه‌ چواره‌مه‌ین حاڵه‌تی رفاند و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی تیرۆرستانی داعشه‌ له‌و ناوچه‌یه‌.

جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كه‌ بارودۆخی گونده‌كانی ئه‌و سنوره‌ زۆر خراپه‌و هێزه‌ عیراقیه‌كان ناتوانن كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكه‌ن.


PUKmedia هاژه‌ باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket