riklam

ترامپ داماڵینی چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی كۆریای باكوری راگه‌یاند

جیهان 11:31 AM - 2018-06-22
.

.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: کۆریای باکور٤ بنکەی گەورەی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی لەناو بردووە.

سەرچاوەکانی ھەواڵ لەزاری وتەبێژێکی ئیداری کۆشکی سپیەوە ئاشکرایانکردووە، کۆریای باکور تاقیکردنەوە موشەکییەکانی راگرتووە، بەتایبەت موشەکە بالیستییەکان، ھاوکات چوار بنکەی گەورەی تاقیکردنەوەی ئەتۆمییەکانی لەناو بردووە.

کۆشکی سپی رایگەیاندووە: ئەو ھەنگاوەی کۆریای باکور سەرەتایەکی باشە بۆ کۆتایی ھێنان بەداماڵێنی تەواوی چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکور.

ئەوەش لەکاتێکدا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کیم جۆن ئون لەسەنگاپورە، ترامپ ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکی کۆریای باکور بەڵێنی ئەوەی داوە  یەکێک لە دامەزراوە موشەکییەکانی لەناو بەرێت و کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بھێنێت.

PUKmedia كوردسات نيوز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket