riklam

بروسکەی ماتەمینی شاڵاو کۆسرەت بۆ کۆچیدوایی بایز تاڵەبانی

پرسەنامە 10:39 AM - 2018-06-22
.

.

به‌بۆنه‌ی كۆچیدوایی شێخ بایز تاڵه‌بانی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ ..

مەخابن کاک شێخ بایز تاڵەبانی، بۆ دواجار ماڵئاوایی لێ کردین، لەناخەوە دڵگران و خەمبارم بەکۆچی دوایی کاک شێخ بایز.

شێخ بایز سەعید محەمەد عەبدولغەنی تاڵەبانی، پیاوێکی دڵپاک و دەست پاک، کەسێکی خۆشەویست و ماندوو، مرۆڤێکی بەئەزموون و شارەزا لەکاری دامەزراوەیدا.

لەسەرەتای لاوێتیەوە دەچێتە نێو کاری سیاسی و لەکۆتایی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکان، لەنێو بزوتنەوەی لاوانی کورد رۆڵی دیاری هەبووەو دواتر دەبێتە پێشمەرگە. بۆ شۆرش و پێشمەرگایەتی، تووشی ئەزیەت و ماندوو بوونی زۆرو راگواستن بووە. لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و شۆرشی نوێی گەلەکەمان بەشداربووە. تا لەدوای راپەرین بەتایبەتی لەبواریی دارایی و ئابووریدا، وەک کەسێکی سەر راست و بەوێژدان و کارامە دەردەکەوێت و جێگای سەرنجی هەمووان دەبێت.

بەداخەوە  ماڵئاوایی یەکجاری کاک شێخ بایز تاڵەبانی، دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی لە٢١/٦/٢٠١٨ هەمووانی دڵتەنگ کرد. بۆیە پرسەو سەرەخۆشی خۆم لەبنەماڵەی کاک شێخ بایز و لەیەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و تەواوی دۆست و هاوڕێ و کەس و کارو خزمان و هەموو لایەک دەکەم.  لەیەزدان داواکارین گیانی پاکی کاک شێخ بایز تاڵەبانی بەبەهەشت شاد بکات و خودا سەبوری هەموو لایەک بدات.

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی سەرکردایەتی و
لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket