riklam

فوئاد مه‌عسوم و ئه‌یاد عه‌لاوی كۆبونه‌وه‌

عیراق 10:17 AM - 2018-06-22
.

.

سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە دکتۆر ئەیاد عەلاوی

ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە 21-6-2018 بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد پێشوازیکرد لە دکتۆر ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆمار.

لە میانەی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دیارترین پێشهاتە سیاسییەکان لەسەر هەردو ئاستی ناوخۆ و ئیقلیمیی، روناکییش خرایە سەر گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە کێشەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کە نیوەی مانگی رابردو بەڕێوەچو، هەمواری سێ یەمی قانونی هەڵبژاردنەکان باسکرا کە شەشی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندی کرد.

دیدارەکە پێویستیی رێزگرتنی ئیرادەی دەنگدەرانی تیادا دوپاتکرایەوە کە بەزوترین کات بە شێوەیەکی رون و ئاشکرای تەواو کار بکرێت بۆ زامنکردنی متمانەی بەهێزی هاوڵاتیان بە سیستمی دیموکراسیی و پاکی بێگەردیی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە و پەلەکردن لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی کۆتایی ئەو پرۆسەیە بە شێوەی دەستوریی خۆی، تا کۆبونەوەی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستەبەر ببێت و زەمینە خۆش بێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket