riklam

مه‌راسیمی چله‌ی عادل موراد به‌ڕێوه‌چوو

ی.ن.ک‌‌ 09:54 AM - 2018-06-22
.

.

ئەمڕۆ 22/6/2018 بە ئامادەبوونی  ئەندامانی مەكتەبی سیاسی  سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندو كەسوكار و هاوڕێ و هەڤاڵان ، لەسەر گڵكۆكەی چلەی عادل موراد بەڕێوەچوو، هاورێیانیشی بە دانانی چەپكە گوڵینە جەختیان  لە درێژەدان بە رێبازەكەی كردەوە.

چل رۆژ لەمەو پێش هەڤاڵ ( عادل موراد) سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمیانیی كوردستان و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی بەهۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد، ئەمرۆش بۆ یادكردنەوەی ئەو سەركردەیە لەسەر گڵكۆكەی لە گردی سەلیم بەگ مەراسیمی چلەی بەرێوەچوو.
مەراسیمەكە ئامادەبوونی كەسو كارو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندو هاورێی و هەڤاڵانی بەرێوەچوو.

سەبارەت بە بەرێوەچوونی چلەی ئەو سەركردەیە، لەتیف نێروەیی وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia  وتی: مەراسیمی ئەمرۆ بەبۆنەی چل رۆژ بەسەر كۆچی دوایی هەڤاڵ عادل موراد سازدرا،كە یەكێك بوو لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر و سكرتێری ئەنجومەنی ناوەند بوو،مەراسیمەكە لەسەر مەزارەكەی بەرێوەچوو، بۆ ئەوەی گوڵی وەفاداری لەسەر گلكۆكەی دابنرێت و هەڤالان و هاوسەنگەرانیشی بەڵێن نوێ بكەنەوە كە درێژە پێدەری ڕیبازە پیرۆزەكەی هەڤاڵ مام جەلال و كاك عادل دەبن، وتیشی ئەمرۆ كە چلەی كاك عادلە دوو هەڤاڵی تریش ماڵئاواییان لێكردووین كە ( عەبدولرەزاق فەیلی و ( بایز تاڵەبانی) یە، كە كەسایەتیەكی دیپلۆماسی و لێهاتوو ئابوری ناس بوون.

لە كۆتایی لێدوانەكەیدا وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەند رایگەیاند: لە دەستدانی ئەم هەڤاڵانە زیانێكی زۆرلە یەكێتی كەوتووە،بەڵام  بۆ ئەوەی بتوانین دڵی خۆمانی پێخۆش بكەین، ئەوایە كە قوتابخانەیەكیان بۆ جێهێشتوین، ئەم قوتابخانەیە زۆر گەورەیە و مەنهەجێكی گەورەیە كە مەنهەجی هەڤاڵ مام جەلالە، بەوە دەتوانین وەفاداربین بۆ ئەم سەركردانە كە درێژە بە رێبازی هەڤاڵ مام جەلال و تەواوی سەركردەكان بدەین.

PUKmedia  گۆران قادر - سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket