riklam

راوێژكارێك: هیچ پاساوێك بۆ ئه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگه‌كانی پێشمه‌رگه‌ قبوڵ ناكه‌ین

عیراق 08:52 PM - 2018-06-21
.

.

راوێژكارێكی سه‌رۆك كۆماری عیراق، جه‌ختده‌كاته‌وه‌ دوای تانه‌دانی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ بڕیاری ئه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی ئاسایش دادگای فیدڕاڵی بڕیاری ئه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

 

دكتۆر عه‌بدوڵا عه‌لیاوایی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌لێوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رۆك كۆماری عیراق تانه‌ی له‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عیراق دا، كه‌ داوای ئه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تێدا كرابوو.

 

وتیشی: سه‌رۆك كۆماری عیراق دكتۆر فواد مه‌عسوم، پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، پێشمه‌رگه‌ تێكشكێنه‌ری داعشه‌و به‌رگری له‌خاكی عیراق و كوردستان كردوه‌،دژ به‌تیرۆرستان بۆیه‌ ناكرێت به‌و شێوه‌یه‌ بڕیاریان دژ بدرێت.

 

رونیشكرده‌وه‌: بۆیه‌ دادگای فیدڕاڵی عیراق بڕیاره‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عیراق.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket