riklam

تارق حەرب: درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمانی عیراق نایاساییە

عیراق 07:02 PM - 2018-06-21
.

.

پسپۆڕێكی یاسایی و دەستوری عیراق رایدەگەیەنێت درێژكردنەوەی ماوەی خولی ئێستای پەرلەمانی عیراق نایاساییەو دەستور دیاریكردوە كە تەمەنی هەر خولێكی پەرلەمان 4 ساڵە، دەشڵێت ئەگەر پەرلەمانی عیراق هەنگاوێكی لەوشێوەی بنێت و یاساكە هەمواربكاتەوە، ئەو یەكەم كەس دەبێت سكاڵا تۆمار دەكات.

تارق حەرب پسپۆڕی یاسایی و دەستوری عیراق ئاماژە بەوەدەكات كە دەستور تەمەنی پەرلەمانی دیاریكردوە كە لەەیكەم كۆبوونەوەیەوە ماوەی چوار ساڵە بەردەوامدەبێت، بە PUKmediaی راگەیاند: ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عیراق لە 1ی تەموزی ساڵی 2014دا یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداوەو رۆژی 1ی تەموزی داهاتووش تەمەنی خولی ئێستای پەرلەمان كۆتایی دێت و ناتوانرێت ماوەكەی درێژبكرێتەوە، تەنها دەبێت دەستوری بۆ هەموار بكرێتەوە، چونكە دەستور ماوەی خولی پەرلەمانی دیاریكردوە كە چوار ساڵە.

وتیشی: ئەگەر پەرلەمانی عیراق بۆ درێژكردنەوەی ماوەی تەمەنی خۆی هەنگاوێكی لەوشێوەی بنێتن ئەوا یەكەم كەس دەبێت كە لەدادگا سكأڵا تۆمار دەكات دژی ئەو یاسایەی كە تەمەنی پەرلەمانی پێدرێژ دەكرێتەوەو دادگای فیدراڵیش لەماوەی هەفتەیەك یان 10 رۆژدا، چونكە ئەو بابەتە هیچ گفتوگۆیەك هەڵناگرێت و بۆ سەلماندنیشی پێویستیشی بە بەڵگە نیە.

هەر لەوبارەیەوە رێبوار تەها پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق بە PUKmediaی وت: ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانی عیراق تا 30ی ئەم مانگەیەو كۆتایی دێت، بەڵام ئێستا هەوڵێك هەیە لەپەرلەمان كە ماوەی یاسایی پەرلەمان درێژ بكرێتەوە، پێمانوایە ئەوەی هەیە گروپی پەرلەمانتارە دۆڕاوەكان دەیانەوێت ماوەی پەرلەمان درێژبكرێتەوە، بۆیە وەك فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان ناكەین.

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket