riklam

بروسكه‌ی ماته‌مینی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ كۆچی دوایی بایز تاڵه‌بانی

پرسەنامە 06:41 PM - 2018-06-21
.

.

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو شێخ بایز تاڵه‌بانی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
مه‌خابن كاك شێخ بایز تاڵه‌بانی، بۆ دواجار ماڵئاوایی لێ كردین، له‌ناخه‌وه‌ دڵگران و خه‌مبارم به‌كۆچی دوایی كاك شێخ بایز.
شێخ بایز سه‌عید محه‌مه‌د عه‌بدولغه‌نی تاڵه‌بانی، پیاوێكی دڵپاك و ده‌ست پاك، كه‌سێكی خۆشه‌ویست و ماندوو، مرۆڤێكی به‌ئه‌زموون و شاره‌زا له‌كاری دامه‌زراوه‌یدا. له‌سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه‌ ده‌چێته‌ نێو كاری سیاسی و له‌كۆتایی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكان، له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی لاوانی كورد رۆڵی دیاری هه‌بووه‌و دواتر ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌. بۆ شۆرش و پێشمه‌رگایه‌تی، تووشی ئه‌زیه‌ت و ماندوو بوونی زۆرو راگواستن بووه‌. له‌هه‌ردوو شۆرشی ئه‌یلول و شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌شداربووه‌. تا له‌دوای راپه‌رین به‌تایبه‌تی له‌بواریی دارایی و ئابووریدا، وه‌ك كه‌سێكی سه‌ر راست و به‌وێژدان و كارامه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و جێگای سه‌رنجی هه‌مووان ده‌بێت. 
به‌داخه‌وه‌  ماڵئاوایی یه‌كجاری كاك شێخ بایز تاڵه‌بانی، دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له‌٢١/٦/٢٠١٨ هه‌مووانی دڵته‌نگ كرد. بۆیه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم له‌بنه‌ماڵه‌ی كاك شێخ بایز و له‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ته‌واوی دۆست و هاوڕێ و كه‌س و كارو خزمان و هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م.  له‌یه‌زدان داواكارین گیانی پاكی كاك شێخ بایز تاڵه‌بانی به‌به‌هه‌شت شاد بكات و خودا سه‌بوری هه‌موو لایه‌ك بدات.

شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ

ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

PUKmedia تايبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket