riklam

وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی یه‌كده‌خات

ئابوری 05:51 PM - 2018-06-21
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی به‌ نیازه‌ سه‌رجه‌م مووچه‌ی خانه‌نشینی یه‌كبخات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی داراییش له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ وه‌زاره‌تی داراییمان وه‌تووه‌ كه‌ پێویسته‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانیش وه‌ك مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ببێته‌ مانگانه‌.

د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ ره‌سمی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی قسه‌مان كردوه‌ كه‌ پێویسته‌ مووچه‌ی خانه‌نشینیش وه‌ك مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ مانگانه‌و هه‌موو مانگێك دابه‌شبكرێت، ئه‌وانیش به‌ڵێنیانداوه‌ كه‌ مانگانه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی دابه‌شبكه‌ن.

وتیشی: وه‌زاره‌تی دارایی به‌ نیازه‌ مووچه‌ی سه‌رجه‌م خانه‌نشینانی هه‌رێم رێكبخات و رێنمانیی پێوست له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ربكات.

راشیگه‌یاند: تائێستا له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ رێنماییه‌كان نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ده‌ست ئێمه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی ته‌ئكیدمان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ رۆژێك ده‌ستنیشان بكرێت كه‌ مووچه‌ی خانه‌نیشنی ( سه‌ربازی – مه‌ده‌نی) تێدا دابه‌شبكرێت.

له‌ئێستادا خانه‌نیشنانی هه‌رێمی كوردستان به‌ چه‌ند شێوازێك مووچه‌ وه‌رده‌گرن، ئه‌و خانه‌نیشینانه‌ی موالیدیان له‌خوار ساڵی 1954 ه‌وه‌یه‌، مووچه‌ی مانگی 6ی ساڵی 2017 یان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه‌ موالیدیان 1954 ، مووچه‌ی مانگی 11 ی ساڵی 2017 یان وه‌رگرتووه‌و مووچه‌ی مانگی 12 ساڵی رابردوویان وه‌ك سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ پاكه‌وت كراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌ك خانه‌نیشن هه‌یه‌ كه‌ موالیدیان 1954 ، به‌س تائێستا مووچه‌ی خانه‌نیشینیان بۆ نه‌به‌ستراوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ندێك ده‌نگۆ بڵاوبوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌و خانه‌نیشینانه‌ی كه‌ موالیدیان 1954 ، بۆ یه‌كخستنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م خانه‌نشینی، مووچه‌یان پێنادرێت تا ئه‌و خانه‌نیشانه‌ی كه‌ موالیدیان له‌خوار 1954 ه‌وه‌یه‌ مووچه‌ی مانگی 11 ساڵی 2017 یان پێده‌درێت و ئه‌وسا هاوتا ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام شێركۆ جه‌وت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و وتی: راسته‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌نیازه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی یه‌كبخات، به‌ڵام ناكرێت به‌شێك له‌ خانه‌نیشنان چه‌ند مانگێك مووچه‌ وه‌رنه‌گرن تا ئه‌و به‌شه‌ی تری خانه‌نشینی مانگی مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوتا ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی رێنمانیی وه‌زاره‌تی دارایین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket