riklam

حاكم قادر: بایز تاڵەبانی ژیانی بۆ خزمەتی گەل و یەكێتی تەرخانكرد بوو

پرسەنامە 05:37 PM - 2018-06-21
.

.

حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی بۆ كۆچی دوایی بایز تاڵەبانی پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی كەسوكارو بنەماڵەكەی كردوەو دەڵێت: شێخ بایز تاڵەبانی كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەرو خاكی بوو، بەشی زۆری ژیانی بەهۆی ئەزموونی فراوانی لەبوارەكانی بەڕێوەبردنی كارگێڕی وپرۆفیشناڵی دارایی بەنەزیهی بۆخزمەتی گەل و یەكێتی تەرخانكرد بوو.

بۆبەڕێزان / كەسوكارو بنەماڵەی تێكۆشەری كۆچكردو خوالێخۆشبو ( بایز تاڵەبانی )

بەداخ وپژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین خوالێی خۆشبێت (بایز تاڵەبانی ) لێپرسراوی دەزگای چاودێری داریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەلێ خەمباری كردین، خوالێخۆشبوو شێخ بایز تاڵەبانی كەسایەتییەكی نیشتمان پەروەرو خاكی، بەشێكی زۆری ژیانی بەهۆی ئەزموونی فراوانی لەبوارەكانی بەڕێوەبردنی كارگێڕی وپرۆفیشناڵی دارایی بەنەزیهی بۆخزمەتی گەل و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەرخانكردو بەكۆچی دوایی و ماڵئاواییكردنی یەكجارەكی، كەلێنێكی گەورەی كەپڕكردنەوەی مەحاڵبێت جێهێشت.

دووبارە پرسەو سەرەخۆشی  خۆمتان ئاڕاستە دەكەم، بەهیوای كۆچكردو بە بەهەشتی بەرین شادبێت و سەبووری و دڵنەوایی بەئێوەو كەسوكارو خانەوادەو بنەماڵەكەتان بەگشتی ببەخشێت .

بەداوای لێبوردنمەوە بەهۆی دووریم لەنیشتمانەوە توانای بەشدریم نیە لەپرسەكەدا، ئومێدەخوازم ئەم پرسەنامەیەم بە بەشداربوون لەپرسەكەدا قبوڵ بفەرموون .

اناللەواناالیە راجعون

حاكم قادرحەمەجان

ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

2018

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket